هێرشکردنەسەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی جیدییە بۆ سەر ئاسایشی وڵات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشکردنەسەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە کارێکی تێکدەرانە و هەڕەشەی جیدی ناودەبات بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی وڵات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر شوێنی مانەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئەنبار دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتەکەیدا رایگەیاند: "ئەو کارە تێکدەرانەیە هەڕەشەی جیدییە بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی وڵات و دەرفەتێکە بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری پشێوی و دووبەرکی لە وڵاتدا".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەمانکاتدا داوادەکات "هەموو لایەک دانبەخۆدابگرن و وریابن".

News Code 4859

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha