بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە: "هێزه‌کانی تیپی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌میانی ئۆپراسیۆنێکی ئه‌منیی جۆریدا و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی لیوا حه‌یده‌ر متوڕی، فه‌رمانده‌ی تیپه‌که، توانیوییانه دوو چەکداری داعش بکوژن".
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو چەکدارانە، له‌ناوچه‌یێکی ناحیه‌ی ره‌شاد له باشووری رۆژئاوای که‌رکووک که‌وتوونه‌ته ناو که‌مینێکی پته‌وی هێزه‌کانیان و ئابڵوقه‌دراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆپراسیۆنه‌که پاڵپشت به رێنماییه‌کانی عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆ ئه‌نجام دراوه که رێنمایی به هێزه‌کانی داوه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی پێشوه‌خته و به‌دواداچوون و ده‌ستنیشان کردنی جموجۆڵه‌کانی چه‌کدارانی داعش و گرووپه تاوانکارییه‌کان و وشک کردنی سه‌رچاوه‌کانی تیرۆر و به‌دواداچوونی راسته‌وخۆی فه‌ریق روکن جه‌عفه‌ر به‌تات، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment