ئەمریکا تاوانبارە لە هێرشی داعش بۆسەر کوردانی سووریا

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی دەنووسێت هۆکاری بەهێزتر بوونی داعش و هێرشی ئەم دواییەی ئەو گرووپە بۆسەر گرتووخانەی سەناعە لە شاری حەسەکە کشانەوەی ئەمریکا بوو لە باکووری سووریا لە ساڵی 2019دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە یادداشتێکدا ئاماژەی دا بە پێکدادانی یەک هەفتەیی هێزە کوردەکانی سووریا لەگەڵ چەکدارانی داعش لە شاری حەسەکە و هێرشی ئەو گرووپە بۆسەر گرتووخانەی حەسەکە و دەڵێت: ئەمریکا کەمترخەم بووە لە بەهێزتر بوونەتەوەی داعش لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی دا بە وتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2019 کە جەختی کردەوە لەسەر لەناوچوونی داعش و گەیشتنی بەو ئەنجامەی کە هێزەکانی ئەمریکا دەبێت لە سووریا بکشێنەوە و نووسی: ڕاگەیاندنی پێشوەختەی سەرکەوتن بووە هۆی نیمەچڵ مانەوەی هەڵمەتەکان لە دژی داعش لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بووە هۆی بەستێنی هێرشی هەفتەی ڕابردووی داعش بۆسەر گرتووخانەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە حەسەکە.

نیویۆرک تایمز هێنایەوە بیر کە تا پێش کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە باکووری سوووریا لە ساڵی 2019 تورکیە بوێریی هێرش کردنی بۆسەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریای نەبوو، کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بوو بۆ ئەنقەرە کە بووە هۆی داگیرکرانی بەشێک لە باکووری سووریا لەلایەن تورکیاوە.

نیویۆرک تایمز وەبیری ئیدارەی ئەمریکای هێنایەوە کە ئەگەر ئەو وڵاتە لە 2019 بەشێکی گەورەی هێزەکانی ناکشابایەوە ئەمڕۆ ناچار نەبوو دووبارە شان بە شانی کوردەکان شەڕی داعش بکات.

بەم حاڵەشەوە ئەم ڕۆژنامە دەنووسێت هۆکاری سەرەکیی لاواز بوونی هێزە کوردەکان و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرنەکەوتنی ئەوان بوو لە ڕاکشانی پشتگیری و ڕەوایی سیاسی لە ئاستی جیهانیدا.

News Code 4869

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha