فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرایە ئامانج
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە 6 مووشەک کرایە ئامانج و فڕۆکەیەک زیانی پێگەیشت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی لانیکەم 6 مووشەک ناوچەی رێڕەو و بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کردە ئامانج".

بۆردوومانەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە فڕۆکەیەک دووچاری زیان بوویەوە و سیستەمی مووشەکی بەرگریی فڕۆکەخانەکە توانی بەرپەرچی چەند مووشەکێک بداتەوە.