پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق درێژ کردەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا، پڕۆژە بڕیاری حکوومەتی وڵاتەکەی بۆ مانەوەی هێزە مەشقپێکەرەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەسند کرد.

بەشی جیهان- ماوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە 31ـی ئەم مانگە کۆتایی دەهات، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاردرا وادەی مانەوەکە درێژبکرێتەوە. لە کۆی 666 پەرلەمانتار، 555 پەرلەمانتار دەنگیان بە مانەوەی هێزەکانیان داوە و 110 پەرلەمانتاریش دەنگیان بە گەڕانەوەی هێزەکانیان داوە.

دوای پەسندکردنی پڕۆژەیاساکە لە نۆ مانگی داهاتوودا 500 سەرباز و راوێژکاری ئەڵمانی مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دەکەن و راوێژیان پێدەدەن؛ بەشی هەرە زۆری ئەو ژمارەیەش لە هەرێمی کوردستانن و 72.9 ملیۆن یۆرۆ بۆ خەرجییەکانیان تەرخان دەکرێت.