مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عێراق دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

بەپێی هەاڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی له‌ توویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیوویه‌تی، پێشوازی له‌ بڕیاری ئه‌ڵمانیا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانیان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م".

راشیگه‌یاندووه‌، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ و پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی پێویستن‌ بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق".

شایانی باسە ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا 31ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 ئه‌مساڵ درێژ بكه‌نه‌وه‌.