پەیامی رێبەری کومەڵگەی یارسان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا پەرتەو کرماشانی

بەشی کرماشان- سەید نەسروڵڵا حەیدەری رێبەری کۆمەڵگای یارسان لە کورتە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا پەرتەو کرماشانی شاعێری بە ناوبانگی کورد بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی نەسروڵڵا حەیدەری رێبەری کۆمەڵگای یارسان بەم شێوەیە:

بە ناوی دۆست

خۆشەویستی و خاسەی پیاو چاکان هەتاوێکی گەشە کە مەشخەڵی گیانیان رووناک دەکاتەوە و ناهێڵێت تاریکیی مردن لە بەر چاو ونیان بکات.

مخابن پەرتەوی قسە خۆش و سەعدیی سەردەمی وڵاتەکەمان رۆحی دای لە شەقەی باڵ و قەفەسی تەنگی جەستە و شاری بەجێهێشت.

باس باسی مردنی وشەیە و ناسکیی خە یاڵ، ئەو لە کاروانی خێڵی خەیاڵ ماڵئاوایی کرد و ئێمەش بە هۆی ئەم رووداوەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خۆشەویست و هاوشارییەکان و هاووڵاتیانی ئەو گەورە پیاوە دەکەین و هیوادارین کە سروەی ئۆقرەدەر و ئازارشکێن نەختێک لە خەم و ئازارەکانی دۆستانی کەم بکاتەوە.

پەنا دەبەینە ئەوەی کە هەر کاتێک بیهەویت دەتوانێ ئاسمان و خوریکی تازە بخولقێنێت و پەرتەوی دووبارەمان بۆ بگەرێنێتەوە.

سەید نەسروڵلا حەیدەری

وەرگێڕان لە فارسیەوە: کاوە گوڵکار

News Code 4908

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha