پاش هێرشی داعش بۆسەر گرتووخانەی حەسەکە، ئەمریکا دەبێت جیدیتر بێت لە پشتگیرییەکانی بۆ SDF

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: گرتووخانەی سەناعە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە کونترۆڵ کرایەوە تەنها هەندێک گرژی لە خاڵێکی زیندانەکەدا هەی کە ئەوەش کۆتایی دێت.

فەتحۆڵڵا حسێنی، ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دوایەمین دۆخی حەسەکە و گرتووخانەی سەناعە کە چەند ڕۆژ بەرلەئێستا لەلایەن داعشەوە هێرشی کرایە سەر و وتی: گرتووخانەی سەناعە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کونترۆڵ کرایەوە تەنها هەندێک گرژی لە خاڵێکی زیندانەکەدا هەی کە ئەوەش کۆتایی دێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم پرسە دەریدەخات کە داعش توانای خۆڕێکخستنەوەی دووبارەی هەیە و هێشتا مەترسیی ئەو گرووپە ماوە.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان: هێرشی داعش بۆسەر گرتووخانەی سەناعە ئەم تەکلیفە دەخاتە سەر شانی هاوپەیمانانی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ پشتگیریی لە هەسەدە و دابین کردنی کەرەستەی سەربازی بۆ ئەم هێزانە.

فەتحوڵڵا حسێنی جەختی کردەوە: هەروەها ئەم ڕووداوە هەڵگری پەیامێکە بۆ ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتییەکانیان لە ڕیزی زیندانییانی داعشدان و پێویستە بەزووترین کات بۆ وڵاتەکانی خۆیانیان بگەڕێننەوە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ئەم تیرۆریستانە مەترسین بۆسەر ناوچەکە و هەموو جیهان و دونیا نابێت لەمبارەوە خەمسارد بێت.

News Code 4915

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha