لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقە 27 گومانلێکراوی داعش دەستگیر کران
بەشی سووریا- ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند 27 گومانلێکراوی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقە دەستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانیویانە 27 گومانلێکراوی ئەندامێتیی داعش لە ڕەقە دەستگیر بکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە وتیشی: ئەو ڕێکخراوەیە و هێزەکانی ئاسایش لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە گوندێکی دەڤەری ڕەقە هێرشیان کردۆتە سەر حەشارگەی گومانلێکراوەکان.

شایانی باسە هێزەکانی SDF و ئاسایش هەوڵە ئەمنییەکانی خۆیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا توند کردۆتەوە.