ئەمریکا بە چ شێوەیەک دەتوانێت یارمەتیی کوردانی سووریا بدات؟

بەشی جیهان- گۆڤاری ناوبانگی نەیشن-ی ئەمریکا دەنووسێت: ئەگەر ئەمریکا خۆی بە هاوپەیمانی کوردانی سووریادەزانێت دەبێت هاوکات لەگەڵ پێکهێنانی ناوچەی دژە فڕین بە ڕووی فڕۆکەکانی تورکیا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەرێمی کوردستانیش ناچار بە کردنەوەی دەروازەی سێمالکا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری سیاسیی نەیشتن-ی ئەمریکا لە وتارێکدا گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای تاوتوێ کردووە و دەڵێت هێرشی ئەمدواییەی داعش بۆسەر زیندانی حەسەکە درێژەی پیلانگێڕیەکانی تورکیایە لە دژی کوردەکانی سووریا.

ئەم گۆڤارە دەنووسێت تورکیا پاڵنەری هاتوچۆی ئاسانی ئەندامانی داعشە بۆ ژێر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و ئاماژەش دەدات بە دابەزینی ئاستی جەماوەریی سەرۆک کۆماری تورکیا و ئیدیعا دەکات هێرشی ئەمدواییەی داعش بۆسەر زیندانی سەناعە لە کوردستانی سووریا بەشێکە لە پیلانگێڕیی تێکدانی ئاسایشی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا لە لایەن تورکیاوە ئەوەش بە ئامانجی بەلاڕێدا بردنی هزری گشتیی تورکیا لە گرفتە ئابوورییەکان.

گۆڤارە ئەمریکییەکە، ڕووسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە هاوکاری تورکیایە بۆ گوشار خستنە سەر کوردەکان. نەیشن لێکیدەداتەوە کە نە ئەمریکا و نە ڕووسیا ئاوڕ لە پێشێل کردنی ئاگربەست لەباکووری سووریا لەلایەن تورکیا نادەنەوە و ئەمریکا لە ساڵی 2019 بەڕازی کردنی هێزە کوردەکانی سووریا بۆ چەک کردن و هەڵگرتنی هێڵەکانی بەرگریی خۆیان لە شاری سەرێکانی و گرێسپی بەستێنی بۆ داگریر کردنی ئەم دوو ناوچەیە بۆ تورکیا فەراهەم کرد.

نەیشن جەخت دەکاتەوە لە بارودۆخی ئێستادا تەنها ئەمریکا دەتوانێت کوردانی سووریا لەو دۆخەی تێکەوتوون دەرباز بکات. گۆڤارەکە جەخت دەکاتەوە لە هەنگاوی یەکەمدا ئەمریکا دەبێت ناوچەی دژە فڕین لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕابگەیێنێت تاکوو ڕێگری بکات لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی کۆبانێ، حەسەکە و قامیشلۆ. هەروەها دەبێت ڕەوایی سیاسی بە کوردانی سووریا و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بدات و بەستێن بۆ بە فەرمی ناساندنی ئەم ناوچەیە لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا فەراهەم بکات.

News Code 4934

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha