دۆخی حەسەکە هێور بووەتەوە

بەشی سووریا- شرۆڤەکاری سیاسی سووری دەڵێت: دۆخی حەسەکە ئارامە و هێزە ئەمنییەکان گەڕەکەکانی نزیک لە زیندانی حەسەکەیان کونترۆڵ کردۆتەوە.

لورنس شەعیر شرۆڤەکاری سیاسی و ڕۆژنامەنووسی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دۆخی شاری حەسەکە پاش هێرشی چەند ڕۆژی داعش بۆسەر زیندانی سناعەی حەسەکە و ئازاد کردنی ژمارەیێک لە زیندانیانی ئەو گرووپە و وتی: دۆخی حەسەکە ئارامە و ئێستاش زیندانەکە لەلایەن ئاسایشەوە کونترۆڵ کراوەتەوە. ژمارەیێک لە ئەندامانی داعش لە بەشێکی زیندانەکەدا خۆیان حەشار داوە و هێزە ئەمنییەکان بەتەمان بەبێ خەساری گیانی دەستگیریان بکاتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: دۆخی شارەکە ئارامە و هێزە ئەمنییەکان چاودێڕییان لەسەر خاڵەکانی پشکنین زیاتر کردۆتەوە.

لورنس شەعیر زیاتر وتی: هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی ناو شاردا هێزەکانی سووریای دیموکرات چەند ئۆپەراسیۆنیان لە دەیرەزوور و ڕەقە ئەنجام داوە و کەسانی گومانلێکراوی سەر بە داعش دەستگیر دەکەن.

News Code 4945

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha