تورکیا بەشێوەیەکی کەم وێنە شەڕی پەکەکەی بردۆتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- پڕۆژەی شیکردنەوەی داتاکانی جەنگ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە لەو کاتەوە کە بەدواداچوون بۆ شەڕی تورکیا و پەکەکە دەکات لە ساڵی 2021ەوە بەشێوەیەکی کەم وێنە تورکیای شەڕی پەکەکە-ی بردۆتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرتەشی تورکیا لە ساڵی 2019ەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ لەدژی هێزە کوردییەکانی سووریا لە گرێسپی و سەرێکانی لە سووریا، چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەناوی جیاجیا لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (PKK) لە باکووری عێراق ئەنجام داوە. سوپای تورکیا هەفتەی ڕابردوو هاوکا چەندین خاڵی لە هەرێمی کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەبیانووی شەڕی پەکەکە کردە ئامانج.

پڕۆژەی شیکردنەوەی داتاکانی جەنگ لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ لەبارەی پڕۆسەی پێکدادانەکانی تورکیا و پەکەکە لە ساڵی 2016ەوە تا ئێستا، بڵاوی کردۆتەوە باس لە تەرکیزی کەم وێنەی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ژمارەی حاڵەتەکانی پێکدادان لەنێوان تورکیا و پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016 نزیک لە 500 کەڕەت بووە.

پڕۆژەی شیکردنەوەی داتاکانی جەنگ کە داتاکانی شەر لە هەموو جیهاندا کۆ دەکاتەوە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا دەڵێت دۆخی پێکدادانەکان لەنێوان تورکیا پەکەکە لە تەنها لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2021 لە خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 800 جار.

ئەم ناوەندە ئاماژەی بەمەش داوە کە پەرلەمانی تورکیا لە ساڵی 2021 ئەرکی سەربازیی وڵاتەکەی لە خاکی عێراق بۆ ماوەی 2 ساڵ درێژ کردۆتەوە و ئەگەری هەیە هێرشەکانی تورکیا لە دژی پەکەکە بەڕێژەیێکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.

News Code 4972

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha