تورکیا هۆکاری زیانەوینیی هێزە کوردەکانی سووریایە هەمبەر داعش

بەشی جیهان- لێکۆڵەرێکی زانستگای جان هاپکینزی ئەمریکی بڕوای وایە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هێزەکانی تورکیا هۆکاری زیانەوینی و بێ بەرگەیی ئەوانە هەمبەر هێرشەکانی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حافز ئەلغویل مامۆستای خوێندنەوەکانی پێشکەوتووی نێونەتەوەیی کە سەر بە زانکۆی جان هاپکینزی ئەمریکایە دەڵێت هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر هێزە کوردەکانی سووریا بووەتە هۆکارێک بۆ لاوازیی ئەم هێزانە هەمبەر هێرشەکانی ئەمدواییەی داعش بۆسەر گرتووخانەی سناعە لە حەسەکە.

ناوبراو لە وتارێکدا ئاماژەی دا بەوەی کە لە ئێستادا زیاتر لە 50000 لە چەکدارانی داعش و ئەندامانی بنەماڵەیان لە 12 کەمپی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریان و جەختی کردەوە: ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی هێزە کوردەکانی سووریا ڕووبەڕووی مەترسی و کێشەی زۆر ببنەوە هەمبەر داعش.

ئەلغویل هەروەها ئاماژەی دا بە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر هێزە کوردەکان و دەڵێت: ئەم پرسە بووەتە لەمپەڕێک بۆ ئەوەی هێزە کوردەکان نەتوانن تەرکیز لەسەر شەڕی داعش بکەن بۆیەش بەرگەی هێرشەکانی داعش ناگرن.

News Code 4983

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha