ئاماری مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 3377 کەس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە دوێنێوە 132 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 2 حاڵەتی دیکەی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار کراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 28ی کانوونی یەکەمی 2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوایین داتاکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 132 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و 2 هاووڵاتیی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٠٦)

١. پشکنین: (٣٩٨٦ پشکنینی نوێ)

• (٩٧٧) هەولێر

• (٧٨٠) سلێمانی

• (٢١٦٣) دهۆك

• (١٠) هەڵەبجە

• (٤١) گەرمیان

• (١٥) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٣٢ تووشبووی نوێ)

• (٢٢) هەولێر

• (٤١) سلێمانی

• (٦٥) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٤) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣١٦ چاکبوون)

• (١٢١) هەولێر

• (٤) سلێمانی

• (١٧٧) دهۆك

• (٣) هەڵەبجە

• (١١) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢ مردن)

• (١) هەولێر

• (٠) سلێمانی

• (١) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٠) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٩٣٣٢٥١ (٣٢٥٨٤٨ هەولێر، ٢٠١٢٨٥ سلێمانی، ٣٩٨٨٢٤ دهۆك، ٧٢٩٤ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٢٩٥٩ (٣٦٢٠٠ هەولێر، ٢٩٧٥٣ سلێمانی، ٣٣٩٠٨ دهۆك، ٣٠٩٨ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦٩٣٦٧ (٢٤٦٦٠ هەولێر، ٢٠٢٤٥ سلێمانی، ٢١٥٢٠ دهۆك، ٢٩٤٢ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣٠٢٠١٥ (١٠٦٣٣ هەولێر، ٧٨٥٩ سلێمانی، ١١٧٠٩ دهۆك، ١٤ هەڵەبجە)

مردن ٣٣٧٧ (٩٠٧ هەولێر، ١٦٤٩ سلێمانی، ٦٧٩ دهۆك، ١٤٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٨ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠.

News Code 501

Your Comment

You are replying to: .
captcha