931 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە دوێنێوە 931 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 11 حاڵەتی دیکەی مردن بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 28ی کانوونی یەکەمی 2020 وەزارەتی تەندروستیی هعێراقدوایین داتاکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 931 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و 11 هاووڵاتیی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق هه‌زار و 511 كه‌سی تر چاك بوونه‌ته‌وه‌.

تائێستا 592 هه‌زار و 528 كه‌س له‌ عیراق تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ 533 هه‌زار و 314 كه‌س كه‌ ده‌كاته‌ 90%ی تووشبووان چاك بوونه‌ته‌وه‌ و 12 هه‌زار و 791 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

News Code 503

Your Comment

You are replying to: .
captcha