ئەمریکا یاری بە وشە نەکات و ئیدارەی خۆسەر بە فەرمی بناسێنێت

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا لە، دەڵێت: هەموو جارێک و ئەمریکا دەڵێت کە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات ئەمە بەس نییە و ئێمە دەمانهوێت ئەمریکا بە کرداری دان بەبوونی سیاسیی ئیدارەی خۆسەردا بنێت.

کۆفان کەنعۆ سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا لە ل گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڵویستی ئەمریکا لەبارەی کوردستانی سووریا پاش هێرشەکانی ئەم دواییە بۆسەر گرتووخانەی حەسەکە و ڕایگەیاند: ئەمریکا بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی کار دەکات و ئەمەش پێوەندیی بە شوێن و جوگرافیاوە نییە. خودی ئەمانە بوونتە هۆی بشێوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە حاڵێکدا کە دەتوانن گەرەنتیکاری سەقامگیری بن.

ناوبراو درێژەی دا: بەرپرسانی ئەمریکا چەندین جار گوتوویانە شان بەشانی هێزەکانی سووریای دیموکرات شەڕی تیرۆر دەکەین. ئەمە تنها بە وتەدان نابێت و دەبێت بە کردار نیشان بدرێت. هیوای ئەمەمان بوو کە هاوپەیمانان وەفادار بن لە ئاست هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا هەر بەو شێوەیە کە ئێمە وەفای خۆمان لە جەنگدا سەلماند.

نابراو وتیشی: بەداخەوە ڕاستی و دروستی لە کرداریاندا نابینرێت ئەوان دەیانتوانی ئاسمان بە ڕووی فڕۆکەکانی تورکیادا دابخەن و ڕێگری بکەن لە تۆپبارانەکانی ئەو وڵاتە بەڵام بە کردار هیچ نابینین.

کۆفان کەنعۆ وەبری هێنایەوە: ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕۆڵێکی گرینگیان لە ناوچەکەدا هەیە و ئەمریکا دەتوانێت گوشار بخاتە سەر وڵاتان کە زیندانییە داعشەکانی ناو گرتووخانەکانی کوردستانی سووریا بۆ وڵاتانی خۆیان بگەڕێننەوە.

سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا لە وتیشی: : هەموو جارێک و ئەمریکا دەڵێت کە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات ئەمە بەس نییە و ئێمە دەمانهوێت ئەمریکا بە کرداری دان بەبوونی سیاسیی ئیدارەی خۆسەردا بنێت.

کەنعۆ وەبیری هێنایەوە: ئێمە تەنها هاوکاریی سەربازیمان ناوێت و هێزەکانی ئێمە بوێر و دلێرن. ئێمە پێویستمان بە دانپێدانیان و بەفەرمی ناساندنە.

ئەم سیاسەتوانە کوردە وتی: سەربازانی ئێمە گیانفیدان و چەند ساڵە لەبری هەموو دونیا شەڕی تیرۆر دەکەن ئایا چیدی شایانی بە فەرمی ناساندن نین. ئیدارەی خۆسەر لە هەموو لایێکەوە گەمارۆ دراوە و پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانان ژمارەیێک لە دەروازەکان بۆ ئەم ناوچەیە بکەونەوە تا خەڵکەکەمان لە تەنگانەی سیاسی و ئابووری دەرباز بن.

سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا وەبیری هێنایەوە: عەفرین و گرێسپی و سەرێکانی لە بەرنامەی ئەمریکادا نین و هیچ ئاماژەیێک بەم ناوچانە و ئەو تیرۆریستانەی کە لەوێدان نادەن و هەروەها ئەو خەڵکەی کە ئاوارە بوونە.

ناوبراو وتی: کاتێک کە عێراق کوەیتی داگیر کرد چەند کاتژمێری تێنەپەڕاند کە هەموو دونیا سەدامیان لە کوەیت دەرکرد، بەڵام دەبینین کە عەفرین و گرێسپی و سەرێکانی داگیر کراون و دەنگ لە ئەمریکا و هاوپەیمانان و ڕووسیاوە نایێت.

کەنعۆ وتیشی: شوێنێک نییە کە تورکیا و ئەردۆغان کاولیان نەکردبێت، ئەردۆغان سەرۆکی ئەخەوانولموسلمینە و دەستوەردانەکانی لە لیبیا و میسر وسووریا و سوودان و عێراق و ئازەربایجان تەنها کاولکاریی بەدواوە بووە.

سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا ڕاشیگەیاند: پێویستە هەموو حزبە کوردییەکان هەمبەر دۆخی ئێستای کوردستانی سووریا یەکگرتوو بن و لەگەڵ هەموو لایەنەکان لەوان حکوومەتی ناوەندیی سووریا و ئەمریکا و ڕووسیا و وڵاتانی ناوچەکە لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا دەست بە دانوستان بکەن.

News Code 5036

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha