ژمارەی هێزە ڕووسییەکان لە عەین عیسا زیاد دەکات

بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت هێزێکی زیاتری لە پۆلیسی سەربازی بۆ عەین عیسا ناردووە کە لەو ناوچەیە هێزە کوردییەکان و تورکیا لەگەڵ تووشی ڕووبەڕووبوونەوە بوون.

کوردپرێس:

بەپێی نووسراوێکی ڕۆیتەرز وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە هێزی پۆلیسی سەربازیی زیاتری ناردووەتە ناوچەی عەین عیسا. ئامانجی جووڵەکردن بەو هێزانەش ئەوەیە سەقامگیریی ناوچەکە جێگیر بکرێت کە لە هەفتەی ڕابردوودا هێزە کوردییەکانی سووریا لەگەڵ سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەربە و سوپایە لە سووریا تووشی ڕووبەڕووبوونەوە بووبوون.

بە پێی نووسراوەکەی ڕۆیتەرز ئەو ڕووداوانە لە سەروبەندی گفتوگۆکانی ڕۆژی سێشەمە لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا ڕووسیا هاتوونەتە ئاراوە.

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە وەزارەتی بەرگریی تورکیاش بە ڕۆیتەرزی وتووە وڵاتەکەی دانوستانەکەی ڕۆژی سێشەمە وەک هەلێک بۆ دەرکردنی کوردەکان لە عەین عیسا بەکار دەهێنێت.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت جەختی کردۆتەوە کە هێزە کوردییەکانی سووریا ناسراو بە یەپەگە لە ئەنجامدا دەبێت عەین عیسا چۆڵ بکەن و تورکیا ئامادەیە هەموو جۆرە بژاردە و ئامێرێک بۆ ئەو مەبەستە بەکار بهێنێت. هێزە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە سووریا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بە پشتیوانیی بۆردومانەکانی تورکیا لە عەین عیسا بۆ داگیرکردنی ئەو شارە ستراتێژیکییە کاریان کردووە بەڵام تا ئەم کاتەش لەو مەبەستەیان سەرنەکەوتوون.

دەوڵەتی ڕووسیا گوتوویەتی جووڵەکردن بە هێزی نو لە پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا بەرەو عەین عیسا پاش ڕێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا ئەنجام بووە.

هێزە کوردییەکانی سووریا داوایان لە ڕووسیا کردووە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ داگیر کردنی ئەو شارە ڕێگری بکرێت بەڵام مۆسکۆ داوای لە کوردەکان کردووە بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکانی تورکیا شاری عەین عیسا ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بکەن.

News Code 504

Your Comment

You are replying to: .
captcha