کوردانی سووریا ناتوانن هەتاهەتایە زیندانەوانی هاووڵاتییانی ڕۆژئاوایی بن

بەشی جیهان- گۆڤاری ئوورئاسیا ڕیۆڕیۆ ئاماژە دەکات بەوەی کە زیاتر لە 60000 چەکدار و ئەندامانی خانەوادەی ڕاعش لە زیندانەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریان و بەردەوام لەلایەنە ئەو گرووپە وە دەکرێنە ئامانج و دەڵێت: کوردانی سووریا ناتوانن هەتاهەتایە زیندانەوانی هاووڵاتییانی ڕۆژئاوایی، ئەو وڵاتانە دەبێت هاووڵاتییەکانیان بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێننەوە.

گۆڤاری ئوورئاسیا ڕیۆڕیۆ ئاماژە دەکات بە تێچووی زۆری ڕاگرتنی چەکدارانی داعش لە زیندانە نائەمنەکان و یارمەتی نەدانی وڵاتانی جیهان بۆ هێزە کوردەکانی سووریا و ڕەخنەی توند لە هەڵسوکەوتی وڵاتەکان دەگرێت هەمبەر هێزەکانی سووریای دیموکرات.

گۆڤارەکە ئاماژە دەکات بە هێرشەکەی مانگی ڕابردووی داعش بۆسەر گرتووخانەی سناعە لە حەسەکە و کوژرانی 400 زیندانیی داعش و گیان سپاردنی 100 هێزی کوردەکان و دەڵێت خەمساردیی وڵاتان بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوایی بووەتە هۆی ئەم چەشنە هێرشانە.

گۆڤاری ئوورئاسیا ڕیۆڕیۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەکاتە بەردەنگ و دەنووسێت: هێزە کوردەکانی سووریا بوونەتە بەندیوانی هاووڵاتییانی مەترسیداری وڵاتانی ڕۆژئاوایی، وڵاتییانی ڕۆژئاوایی نایانەوێت ئەو زیندانییانە بۆ وڵاتانی خۆیان بگەڕێننەوە. لەلایێکی دیکەوە ئامادە نین پاڵپشتی کوردەکانی سووریا بکەن بۆ کردنەوەی گرتووخانەی نوێ بە کەرەستەی نوێوە.

News Code 5058

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha