فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سیهەمین جار گوندێکی هەرێم بۆردوومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سەنتەری گوندی بانکێ سەر بە ناحیەی باتیفا لە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دھۆک بە سەختی بۆردوومان کرد.

کوردپرێس: بەگوێرەی زانیارییەکان کە وێستگەنیووز لە دانیشتوانی گوندی بانکێ دەستیکەوتووە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا سەنتەری گوندی بانکێی خواروو لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆیان بە سەختی بۆردوومان کردوە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، لە بەر سەختی بۆردوومانەکە "شووشەی دەرگا و پەنجەرەی زۆربەی دانیشتوانی گوندەکە شکێندراون و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەلای ھاوڵاتیان دروست بووە".

بەوتەی دانیشتوانی گوندەکە، تا ئێستا زیاتر لە 30 جار دەوورووبەری گوندی بانکێ لەلایەن تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومان کراون و چوار جاریش سەنتەری گوندەکە کراوەتە ئامانج.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 510

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha