کوردی سووریا بەبێ یارمەتیی ئەمریکایش دەتوانن شەڕی داعش بکەن

بەشی جیهان- شرۆڤەکارێکی پەیمانگای یەکەمایەتییە بەرگرییەکانی ئەمریکا بڕوای وایە کوردانی سووریا ڕۆڵی سەرەکییان لەشەڕی داعشدا گێڕاوە بۆیە بە ئاوڕدانەوە لە شکستی دووبارەی داعش هەمبەر هێزە کوردییەکان، چیدی پێویست بە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا نیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێف لامیر شرۆڤەکاری پەیمانگای یەکەمایەتییە بەرگرییەکانی ئەمریکا بڕوای وایە کوردی سووریا دەوری سەرەکییان بینیوە لە شەڕی داعشدا بەم حاڵەشەوە نابێت یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لەبەرچاو نەگیردرێت.

ناوبراو لە وتارێکدا کە گۆڤاری "تاسک ئەند پرپس" بڵاوی کردۆتەوە جەخت لە گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکات چوونکە بەڕای ئەو کوردانی سووریا بە یارمەتیی وڵاتانێک وەکوو ئێران و ڕووسیا دەتوانن شکست بە پاشماوەکانی داعش بهێنن.

شرۆڤەکاری پەیمانگای یەکەمایەتییە بەرگرییەکانی ئەمریکا بڕواشی وایە کە ڕۆڵی سەرەکیی لە شەڕی داعشدا کوردانی سووریا گێڕاویانە بەڵام دەبێت دەوری ئەمریکایش لەبەرچاو بگیردرێ.

ناوبراو دەڵێت هێزە کوردەکانی سووریا هێزێکی تەیارکراو و بوێرن کەبەبێ یامەتیی ئەمریکایش توانای شەڕی داعشیان هەیە بۆ نموونە لە هێرشەکەی ئەمدواییەی داعشدا بۆسەر گرتووخانەی سناعە هێزە کوردەکان توانای خۆیان نیشان دا.

News Code 5100

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha