بۆیەکەمجار فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەیێکی دەڤەری بارزان بۆردوومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە و بۆیەکەمجار فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی گەلی پیرایان لە زنجیرەی چیای شیرین لەدەڤەری بارزان بۆردوومان کرد.

کوردپرێس: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەڤەری بارزان بە وێستگەنیووزی راگەیاندووە: " ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گەلی پیرایان لە زنجیرەی چیای شیرین لە بەرامبەر گوندی ھەردانە لە دەڤەری بارزان بۆردوومان کرد، ئەوەش بۆجاری یەکەمە ئەو شوێنە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، "تائێستا نازانرێت بۆچی ئەو شوێنە بۆردوومان کراوە و زیانی بۆردوومانەکەش نەزانراوە، بەڵام ترس لەلای ھاوڵاتیانی ناوچەکە دروست بووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 513

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha