پاش هێرشەکەی داعش بۆسەر گرتووخانەی حەسەکە مەترسی لەسەر کەمپەکان دروست بووە

بەشی جیهان-ئاژانسی ئەسۆوشیەیتید پرێس لە ڕاپۆرتێکدا باس لە زیاتر بوونی تووڕەیی لە کەمپەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەسۆوشیەیتیدپرێس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیێنێت: تووڕەیی نواندن لەنێوان دانیشتووانی کەمپەکانی هۆل و ڕۆژ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر بووەتەوە کە بنەماڵەی داعشەکانی تێدا دەژین. ئەم ئاژانسیە زیادی دەکات زیاتر بوونەوەی تووڕەیی پەش هێرشەکەی جانیڤێریی ڕابردووی داعش بۆسەر گرتووخانەی سناعە لە حەسەکە ڕوویداوە.

بەرپرسانی کوردی سووریا بە ئەسۆوشیەیتیدپرێس-یان وتووە بەهۆی بوونی شانەنووستووەکانی داعشەوە لە دوو کەمپی هۆل و ڕۆژ بەستێن بۆ زیاتر بوونیپەلامارەکانی داعش لەم شوێنانەدا زیاتر بووە. هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە ژمارەیێک لە لایەنگرای داعش توانیویانە لە کەمپەکان هەڵێن.

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕەتی نەکردۆتەوە کە هێزەکانیان دەستیان هەیە لە دەربازبوونی ئەو هێزانەی داعش لە کەمپەکاندا.

کۆبانی بە ئەسۆوشیەیتیدپرێس-ی وتووە: بۆنموونە تەنکەرەئاوهەڵگرەکان دەچنە نێو کەمپەکان و لەکاتی هاتنەدروە ژمارەیێک لەو کەسانە لەگەڵ خۆیان دەەبن؛ کاتێک ئەو داعشانە بەم ئاسانییە دەتوانن لە کەمپەکان بچنەدەر ئەگەری داخڵ کردنی چەکیش زیاتر دەبێت.

بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن بۆ ڕێگری کردن لە زیاتر بوونی تووڕەییەکان و پێکدادانەکان؛ هێزی ئەمنیی زیاتریان بەکار هێناوە و ژمارەیێک لە دانیشتووانی کەمپەکانین جێبەجێ کردووە.

News Code 5130

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha