تورکیا تەرکیزی کردۆتە سەر هێرشی ئاسمانی بۆسەر پەکەکە

بەشی جیهان- گرووپی نێونەتەوەیی قەیران لە نوێترین شیکاریی خۆیدا لەبارەی شەڕی پەکەکە و تورکیا دەنووسێت: بێ گومان ئەنقەرە تەرکیز دەکاتە سەر پەلامارە ئاسمانییەکانی خۆی لە دژی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا، عێراق و سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی نێونەتەوەیی قەیران لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا تاوتوێی شەڕی پەکەکە و تورکیای کردووە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا. ئەم ڕێکخراوەیە کە قەیرانەکان شی دەکاتەوە بڕوای وایە بێ گومان تورکی بۆ شەڕ کردن لەگەڵ پەکەکە لە ناوخی وڵاتەکەی و عێراق و سووریاش تەرکیز دەکاتە سەر هێرشی ئاسمانی بەتایبەت کەڵک وەرگرتن لە درۆن.

ئەم پەیمانگایەی بڕواشی وایە کەمپینی سەربازیی تورکیا لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان بەکەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی درۆن بووەتە هۆی بەرتەسک بوونی ئامادەیی پەکەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و باکووری عێراق بەڵام ئەم پرسەش بووەتە هۆی گرژی کەوتنە ناو گرووپە کوردەکان بەتایبەت پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و وێڕای کوشتنی ژمارەیێک خەڵکی مەدەنی و ئاوارە بوونی ژمارەیێکی دیکە.

پرسێکی دیکە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023ی تورکیایە کە بەڕای گرووپی نێونەتەوەیی قەیران، کاریگەریی دەبێت لەسەر کۆکردنەوەی هێز لەدژی پەکەکە چوونکە هێرشی زیاتری تورکیا لەدژی پەکەکە پشتگیریی نەتەوەپەرەستەکان لە ڕێبەرانی تورکیا زیاتر دەکاتەوە. ئەم گرووپە هوشداری دەدات کە ئەگەری زیاتر بوونی گرژییەکان لەنێوان تورکیا و ئەم گرووپە چەنسی زیاتر هەیە لە ئەگەری کەم بوونەوەی گرژییەکان.

بەم حاڵەیشەوە ژمارەیێک هەنگاو هەن کە ئەگەر هەڵبگیردرێت دەتوانرێت چاوەڕوانی دابەزینی گرژییەکان بکرێت کە یەک لەمانە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شەنگالە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕواندنەوەی نیگەرانییەکاییە ئەمنییەکانی تورکیا.

یەکێک دیکە لەم هەوڵانە هەوڵدانی ئەمریکایە بۆ ڕازی کردنی هێزە کوردەکانی سوریا بۆ کەم کردنەویە گرژیی لەگەڵ تورکیا و هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە لە سوویا.

گرووپی نێونەتەوەیی قەیران جەخت دەکاتەوە کە بەرەوپێشبردنی ئەم هەنگاوانە زۆر دژوار دەبێت و تەنها دەتوانێت ئاستی گرژییەکان کەم بکاتەوە.

News Code 5146

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha