٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٥٢
News Code 515

بەشی تەکنەلۆژیا- کۆمپانیای نورۆ، یەکەمین ئۆتۆمبێلی گەیاندنی بێ شۆفێری ڕاگەیاند، کە وا بڕیارە لەساڵی نوێوە لە کالیفۆڕنیا بخرێتە کار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستیڤ گۆردۆن، بەڕێوەبەری بەشی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە کالیفۆرنیا ڕایگەیاندووە ئەم بڕیارەی دراوە، نیشانەیێکی گرنگە لەپەرەسەندنی ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان لە کالیفۆڕنیا و بەردەوام دەبن لەپاراستنی ئەو ئۆتۆمبێلانە.

کۆمپانیای نورۆ لەلایەن دوو ئەندازیاری پێشووی گووگڵەوە دامەزراوە و لەلایەن کۆمپانیای سۆفتبانکی ژاپۆنی پاڵپشتی دەکرێت.

ئاڕ 2 ڕادار و وێنەگرتنی گەرمی و کامێرای 360 پلە بەکار دەهێنێت بۆ ئاراستەکردنی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکە.

ئۆتۆمبێلەکە چوارچێوەیێکی هێلکەیی هەیە، کە لە زۆربەی ئۆتۆمبێلەکانی ئەمریکا بچووکترە، هەروەها دوو بەشی بۆ گەیاندنەکان هەیە، بەکۆدی ئەو کەسە دەکرێتەوە، کە کاڵاکەی بۆ نێردراوە.

پێشتر لە مانگی نیساندا ئۆتۆمبیلەکانی ئاڕ 2، کە ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێرن، لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا تاقی کرانەوە.

ئەم ئۆتۆمبێلانە خێراییەکانیان سنووردارە، بەجۆرێک لە کەشوهەوای ئاساییدا لە توانایدا هەیە 35 میل لە کاتژمێرێکدا واتە (56کم/کاتژمێر) ببڕێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha