کاریگەریی قەیرانی ئۆکرانیا لەسەر دۆخی کوردانی سووریا

بەشی جیهان- کاندیدێکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت ئەگەر ڕووسیا، ئۆکرانیا داگیر بکات بێ گومان دەتوانێت یاریەکە لە سووریا تێکبدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمریکا و چەند وڵاتی ئەورووپی بە ئاوڕدانەوە لە جێگیر بوونی هێز و کەرەستەی سەربازیی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا، ئیدیعا دەکەن مۆسکۆ بەتەمای داگیر کردنی ئەو وڵاتەیە.

هاوکات بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ڕووسیا و ئەمریکا لە خاکی سووریا وەکوو دوو ئەکتەری سەرەکی و ڕکابەری یەکتر کار دەکەن ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئایا ڕووسیا دەیهەوێت ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دووربخاتەوە.

ژەنراڵ مایکڵ کوریلا کاندیدی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەدەست هێنانی فەرماندەی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) هەفتەی ڕابردوولە کۆبوونەوەی کۆنگرێسدا ڕایگەیاندبوو ئەگەر ڕووسیا ئۆکرانیا داگیر بکات مۆسکۆ دەتوانێت لە باکووری سووریا یاریەکە لە بەرژەوەندیی خۆی تێکبدات و ئەمەش گومانی تێدا نییە.

گۆڤاری ئەمریکی مۆنیتۆر ئەماژەی داوە بە ڕووبەڕووبوونەوەی یەک لە دوای یەکی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و دەڵێت ئەم ئەگەرە هەیە کە ڕووسیا بیەوێت لە سووریا تەنگ بە ئەمریکا هەڵچنێت و کوردانی سووریا بە تەنها بمێننەوە.

ئەم گۆڤار ڕایدەگەیێنێت: ئەگەرچی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی سووریا لەژێر کونترۆڵی هاوپەیمانان و ئەمریکادایە بەڵام لە مانگی ڕابردوودا ڕووسیا بۆ فڕۆکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەم ناوچانەدا گێچەڵی نایەوە.

News Code 5162

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha