مەترسیی جیدی نیە بۆ هەڕەشەکردن لە عەین عیسا

بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) بە کوردپرێسی وت بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە تورکیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر عەین عیسا.

کوردپرێس:

ڕێزان ناسان ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) کە هاوکات سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگە لە هەرێمی فورات دیمانەیێکی لەگەڵ کوردپرێس کردووە و لە دیمانەکەیدا ئاماژە بە هێرشی لایەنەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر عەین عیسا دەکات و دەڵێت: مەترسییێکی جیدی تا ئەم کاتەش ڕووبەڕووی عەین عیسا نەبۆتەوە چوونکە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هەموو شێوەیێک دژی دەستدرێژییەکانی میلیشیاکان ئامادەی بەرگری کردنن.

ناوبراو گوتیشی: ئەگەر هەیە لە نێوان تورکیا و ڕووسیا ڕێککەوتن کرابێت بەڵام ئەگەر بڕیار بوایە کە تورکیا هێرش بکات تا ئێستا ئەو هێرشەی کردبوو.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: گوشارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیش لەو بارەیەوە کارتێکەرییان دەبێت و تورکیا ناتوانێت وەک ڕابردوو هێرش بکات.

ڕێزان ناسان بیریشی هێنایەوە کە پێشتر لە نێوان ئەمریکا و تورکیا لە لایێکەوە و لە نێوان ڕووسا و تورکیا لە لایێکی دیکەوە ڕێککەوتن کرا کە تورکیا بۆ دەرەوەی قوڵاییی 32 کیلۆمەتری هێرش نەبات و عەین عیسا ئەو ناوچەیە دەبێت کە لە دەرەوەی کۆرکی ڕێککەوتنەکەیە.

News Code 517

Your Comment

You are replying to: .
captcha