ئێران: هێرشکرانە سەر بەرژەوەندیی ئەمریکا لە عێراق پێوەندیی بە ئێمەوە نیە

بەشی ئێران- وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەگەر لە وڵاتی عێراق ئیرادە و خواستێک دژی هەبوونی ئەمریکا لەو وڵاتە هەیە ئەوە پێوەندیی بە ئێرانەوە نیە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 9ی بەفرانباری 1399 بەرامبەر بە 29ی کانوونی یەکەمی 2020 عەلی ڕەبیعی وتەبێژی حکوومەتی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژەی بە لێدوان و هەڕەشەکانی ئەمریکا کرد کە ترەمپ گوتبووی ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بکەوێتە مەترسییەوە ئەوا ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت.

ڕەبیعی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند لە عێراق لایەن و قەبارەی جیاوازی زۆر هەن کە بە گوێرەی ئیرادە و بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆیان بڕیاریان داوە ئەمریکییەکان لە عێراق نەمێنن و ئەمەش پێوەندیی بە ئێرانەوە نیە بەڵکوو پێوەندیی بە کاروباری ناوخۆی عێراقەوە هەیە و ئێران تەداخولی ئەو بابەتە ناکات.

وتەبێژی حکوومەتی ئێران گوتیشی ئەمریکا دەیەوێت فەشەل و شکستی خۆی لە ناوچەکە و لە ناوخۆشەوە بەم وتانە قەرەبوو بکاتەوە و دیارە وتەکانی سەرۆکی ئەمریکاش لەبارەی ڕووداوکانی ناو عێراق قسەی بێ ئەساسن.

شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند کە بە 21 مووشەک هێرش کراوەتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش پاش ئەو هێرشەی پەنجەی تۆمەتی بۆ ئێران ڕاکێشا و ڕایگەیاند هەر ئەمریکییێک لە عێراق بکوژرێت ئەوا ئەمریکا، ئێران بە بەرپرس دەزانێت و لە بەرامبەریشدا ئێران ڕەتی کردەوە کە پێوەندیی بەو ڕووداوەوە بووبێت.

News Code 519

Your Comment

You are replying to: .
captcha