ڕووسیا پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا بە مەترسیدار ناودەبات
بەشی جیهان- سێرگەی لاڤرۆف دەڵێت شێوازی پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا مەترسیدارە و دەبێت هۆی سەرۆەڵدانی هەستی جیاییخوازیی کوردەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەروەی ڕووسیا دەڵێت ڕەفتارەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات لە سووریا قبووڵکراو نییە و دەشڵێت "لە ڕاستیدا ئەمریکییەکان ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فۆراتیان داگیر کردووە و ڕێگری دەکەن لە دەستپێڕاگەیشتنی بەرپرسانی فەرمیی سووریا بە سەرچاوەکانی خۆراک  و هیدرۆکەربۆنی ئەم ناوچەیە".

وەزیری دەروەی ڕووسیا هەروەها پەیوەندیی ئێستای ئەمریکا لەگەڵ هەندێک لە گرووپە کوردییەکان و پێکهاتە کوردکان لەوان هێزەکانی سووریا دیموکرات بە ناموتەعارەف دەزانێت و ئیدیعا دەکات ئەم شێوە پەیوەندییە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی هەستی جیاییخوازیی کە زۆر مەترسیدارە.

ناوبراو وتیشی بەمحاڵەشەوە کە ئیدارەی ئەمریکا پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو مکووڕ نییە لەسەر لادانی حکوومەتی دیمەشق وتی: ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە واشنتۆن ڕاستییەکانی قبووڵ کردووە.