ئێران و هەرێمی کوردستان کردنەوەی دەروازەی تیلەکۆ تاوتوێ دەکەن

بەشی کرماشان- شاندێکی هەرێمی کوردستان کە نوێنەری وەزارەتی دارایی و سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان و چەند بەرپرسێکی ئیداریی گەرمیانی تێدابوو، لەگەڵ شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی قایمقامی سەرپێڵی زەهاو و بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: کۆبوونەوەکەیان لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان بووە، گوتیشی، "هەردوولا گفتوگۆمان سەبارەت بە کردنەوەی دەروازەی تیلەکۆ کرد کە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەکرێت".

بە گوتەی عەباس ئیسماعیل، دەروازەکە دوای کردنەوەشی لاوەکی دەبێت و تێیدا زیاتر گرنگی بە بازرگانی دەدرێت.

سەبارەت بە کاتێکی دیاریکراو بۆ کردنەوەی دەروازەکە کە ئێستا "هیچ" جموجۆڵێکی تێدا نییە، سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان ئەوەی خستەڕوو، "کۆبوونەوەکەی دوێنێ تەنیا بۆ ئەوە بوو کە چۆن کار بۆ کردنەوەی بکەین و چی بکەین بۆ خزمەتگوزارییەکانی دەروازەکە و لە داهاتوودا چۆن کارەکان بەرەوپێش ببەین؛ هەربۆیە هێشتا کاتی کردنەوەی دیار نییە".

لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، جگە لە دەروازە فەرمییەکانی باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخان، چەند دەروازەیەکی نیمچە فەرمی و لاوەکیش هەن.

News Code 5205

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha