پەرستگەی لالەشی ئێزدییەکان لە لیستی کاتیی یۆنسکۆ تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق ڕایگەیاند پەرستگەی لالەشی ئێزدییەکان لە لیستی کاتیی یۆنسکۆدا تۆمار کرا.

کوردپرێس:

وەزارەتی فەرهەنگی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: پەرستگەی لالەش کە پەرستگەی ئێزدییەکان لە لیستی کاتیی ڕێکخراوی یۆنسکۆدا تۆمار کرا بۆ ئەوەی تۆماری میراتە جیهانییەکان بکرێت.

وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق جەختی لەوەش کردۆتەوە کە شوێنەوارە تۆمارکراوەکانی عێراق لە لیستی کاتیی یۆنسکۆ بریتییە لە 12 شوێنی مێژووی لە بەغدا و دیکەی پارێزگاکانی عێراق.

پەرستگەی ئێزدییەکان لە ناوچەیێک بە ناوی لالەش و لە نزیک گوندی شێخان لە پارێزگای دهۆکە کە دەکەوێتە 60 کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ لە باکووری عێراق. ئەو پەرستگەیە یەک لە پیرۆزترین پرستگەکانی ئێزدییەکانی جیهانە کە سالانە ڕێوڕەسمی ئاهەنگی جەما لەو پەرستگەیە بەڕێوە دەچێت.

News Code 522

Your Comment

You are replying to: .
captcha