سەرباری قەیرانی دارایی 40 ملوێن دۆلار قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم خەرج کراوە

بەشی جیهان- کۆمپانیای جەنەل ئەنەرجی ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دوایییەدا لە دوو کێڵگەی نەوتیدا بڕی 42 ملوێن دۆلار حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی خەرج کردووە.

کوردپرێس:

لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی دارایی بووە و مووچەی چەند مانگی فەرمانبەرانی خەرج نەکردووە مانگانە دەیان ملوێن دۆلار حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەورووپا خەرج دەکات.

گۆڤاری پرۆئەکتیڤ ئینۆست ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 42 ملوێن دۆلاری بۆ حەقدەستی مانگی نۆڤەمبێری کۆمانیا نەوتییەکانی دوو کێڵگەی نەوتی تاڤگە و تەق تەق خەرج کردووە.

لای خۆیەوە کۆمپانیای نەوتی تورکی-بەریتانیی جەنەل ئەنەرجی ڕایگەیاند پشتکی ئەو کۆمپانیایە لە حەقدەستی مانگی نۆڤێمبێر 11.5 ملوێن دۆلار بووە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها ملوێنان دۆلاری حەقدەستی خەرج نەکراوی چەند مانگی ساڵی 2019 قەرزدارە کە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت کەڵەکە بووە و نەیتوانیوە خەرجی بکات.

News Code 523

Your Comment

You are replying to: .
captcha