تورکیا ناتوانێت قۆستنەوە لە دۆسیەی ئۆکراینا بکات لەدژی کوردەکانی سووریا

بەشی سوویا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: تەنانەت ئەگەر تورکیا بۆ هێرش کردنەسەر باکووری سووریا گڵۆپی سەوزی ڕووسیای بۆ هەڵبکرێت، بەبێ ڕەزامەندیی ئەمریکا ناتوانێت هێرش بکات سەر کوردستانی سووریا.

هۆشەنگ دەروێش نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ڕووداوەکانی ئۆکراینا و کاریگەریی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت سووریا و دەڵێت: بێ گومان ئەگەر پەرە بە شەڕی ئۆکراینا بدرێت و ئەمریکا یان ناۆ بەم شەڕەوە بتلێن نەک هەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا بەڵکوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان کاریگەرییەکانی دەبینرێت.

ناوبراو لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا ئەگەری ئەمەش هەیە کە تورکیا قۆستنەوە لە شەڕی ئۆکراینا بکات و هێرشێکی دیکە بۆسەر کوردستانی سووریا دەست پێبکات، وتی: تورکیا نەک هەر گڵۆپی سەوزی ڕووسیا بەڵکوو گلۆپی سەوزی ئەمریکایشی بۆ ئەم هێرشە پێویستە، بەڵام لە ئێستادا ئەمریکا مۆڵەت بۆم هێرشە نادات.

هۆشەنگ دەروێش زیاتر وتی: سیاسەتی ئەمڕۆ لە ئەمریکا جیاوازە لەوەی ئیدارەی پێشوو و ئەردۆغان لە ئێستادا ناتوانێت هیوای بەم بابەتە ببێت. لەبارەی پرسی ئۆکراینا دەبێت بڵێم ئەگەر تورکیا بە پشتگیریی ڕووسیا بیەوێت ئەم سیاسەتە لە کوردستانی سووریا بەکار بێنێت، بۆ گومان دەبێت بڵێین بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخرێتە مەترسییەوە.

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان وەبیێری هێنایەوە: تورکیا تا ئەم کاتە کاردانەوەی ئەوتۆی هەمبەر هێرشەکەی ڕووسیا بۆسەر کۆکراینا نەبووە هەرچەند کە ئەندامێکی ناتۆیە.

هۆشەنگ دەروێش دەشڵێت: نە دەیەوێت ڕووسیا لەدەست بدات نەک دەیهەوێت ڕووبەڕووی ئەمریکا ببێتەوە بۆیەش تا ئەم کاتە کاردانەوەیێکی توندی نیشان نەداوە.

News Code 5234

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha