خەتیب زادە: هیچ دوامۆڵەت داینێک قبووڵ ناکەین
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: سەردانی جەنابی دکتۆر باقری بۆ تاران سەردانێکی ئاساییە وەکوو دیکەی سەردانەکان کە تا ئێستا ئەنجام بووە و ئامان لەم سەردانەیش ڕاوێژ کردن و وەرگرتنی فەرماننامەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ڤیەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە وەڵامی ئەو پرسیار و ئیدیعایانەمان داوەتەوە کە ئاژانس لەبارەی هەندێک لە هەوڵەکانی ئێران هێناویەتە ئاراوە و ئەم دۆسیە دەبێت دابخرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشیکردەوە بەستنی دۆسیەی ئیدیعا سیاسییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم (PMD) لە دژی وڵاتەکمان زۆر پێویستتتە و ڕاشیگەیاند هیچ دوامۆڵەت داینێک قبووڵ ناکەین.