ئامانجی تورکیا لە دروست کردنی قەیرانی ئاو بشێوەنانەوەیە لە باکووری سووریا

بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووسێکی کوردی سووریا دەڵێت: تورکیا بە دوای ئەمەدایە کە لە باکووری سووریا قەیرانی ئاو دروست بکات و لەم ڕێگەشەوە بشێوە بنێتەوە و خەڵک لە دژی بەڕێوەبەرایتەتی خۆسەر ڕاپەڕێنێت.

جومعە محەمەد ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاریمەیدانی لە کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە درێژەی سیاسەتەکانی تورکیا بۆ کەم کردنەوەی بەشە ئاوی فۆرات بۆ ناو خاکی سووریا و وتی: ماوەی ساڵێکە کە تورکیا سیاسەتی بڕینی ئاوی جێبەجێ کردووە و هێشتاش ئەم سیاسەتە درێژەی هەیە و شتێگ نەگۆڕاوە و یەدەگی ئاو لە بەندئاوەکان بە ڕێژەیێکی بەرچاو کەم بووەتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: لە هاوینەوە بەڕێژەیێکی کەم ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە بەڵام ناگاتە ئەو ئاستەی لە کۆنڤانسیۆنەکاندا هاتوو. بۆیەش ئەم قەیرانە ئێستاش درێژەی هەیە و جیا لەمەش پرسی کەم بوونی کارەبا بەهۆی کار نەکردنی تۆربینەکانەوە کێشەیەکی دیکەیە.

ناوبراو زیادی کرد لە ئێستادا نزیک لە 10 تا 12 کاتژمێر لە شەو و ڕۆژێکدا کارەبا بۆ خەڵک دابین دەکرێت و ئەمەش کێشەی زۆری بۆ خەڵک بۆ پیشەسازی دروست کردووە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: بەهۆی کەم ئاویەوە کێشەی زۆر بۆ جووتیاران دروست بووە. ئەو ئاوەی جووتیاران بەکاری دێنن لە ڕووباری فۆراتەوە دابین دەکرێت و بەهۆی هاتنەخوارەوەی ئاستی ئاو ئێستا جووتیاران ناتوانن کشت و کاڵ بکەن.

"جمعە محمد" لەبارەی دۆخی بارینەکانی ئەمساڵ لە کوردستانی سووریا و باکووری سووریا وتی: بارین لە ئەمساڵدا لەچاو ساڵانی ڕابردوو کەم بووەتەوە و هەندێک دەڵێن لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا یەکەمجارە کە ئەوەندە ڕێژەی بارین دابەزیوە. ئەو جووتیارانەی زەوینەکانیان نزیک لە فۆراتە پێویستیە زەوینەکانیان بە ئاوی ئەم ڕووبارە ئاو بدەن بەڵام دابەزینی ئاستی ئاو ئەم مۆڵەتەیان پێ نادات.

ئەم ڕۆژنامەوانە زیاتر وتی: ئەگەری ئەمەش هەیە کە بەهۆی تاوینی بەفرەکانەوە و زیاتر بوونی فشاری ئاو، تورکیا بهێڵێت ئاوێکی زیاتر بگاتە کوردستانی سووریا بەڵام بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و سووریا و عێراق کە دەبوو لە چرکەیێکدا مۆڵەتی هاتنی 500 مەتری چوارپاڵۆ ئاوی بۆ ناو باکووری سووریا بدایەت ئەم ئاستەی بۆ ژێر 250 مەتری چوارپاڵۆ دابەزاندووە.

ناوبراو جەختی کردەوە: تورکیا ئەم بابەتەی کردۆتە چەکێک لەدژی خەڵکی باکووری سووریا و عێراق و دەیهەوێت خەڵک لە دژی بەڕێوەبەریی خۆسەر ڕاپەڕێنێت.

News Code 5288

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha