یەکەم فستیڤاڵی شانۆی ئۆنلاین لە ئیلام بەڕێوە دەچێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بڕیاردەری یەکەم فستیڤاڵی شانۆی ئۆنلاین بە کوردپرێسی گوت فستیڤاڵەکە لە ڕۆژانی 15 بۆ 19ی ڕێبەندان بەڕێوە دەچێت.

کوردپرێس:

محەمەد محەمەدیان شیمالی بڕیاردەری یەکەمین فستیڤاڵی شانۆی ئۆنلاین بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە سەرجەم چالاکییە هونەرییە گشتییەکان قەدەغە کراوە هەر بۆیەش داوایان کرد کە فستیڤاڵی شانۆی ئیلام بە شێوەی ئۆنلاین بکرێت و داواکارییەکەشیان پەسەند کرا.

ناوبراو زیادی کرد ئەو هونەرمەندانەی نیازی بەشداری کردن لە فستیڤاڵەکەیان هەیە دەتوانن تا ڕۆژی 10ی ڕێبەندان بەرهەمەکانیان بەڕێ بکەن و فستیڤاڵەکەش ڕۆژانی 15 بۆ 19ی ڕێبەندان بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە بەرهەمەکان لانی کەم 15 خولەک و لانی زۆر لە 20 خولەک زیاتر نەبن.

News Code 530

Your Comment

You are replying to: .
captcha