پێویستە کورد لەشەڕی ئۆکراینا بێ لایەن بێت

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی سووریا دەڵێت: کورد نابێت پشتگیری لە هیچ لایەنێکی شەڕی ئۆکراینا بکات.

فەرهاد تەلۆ سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە پرسی بەفەرمی ناساندنی سەربەخۆیی دوو ناوچە لە خاکی ئۆکراینا و وتی: ڕووسیا بۆ بەرژەوەندیی خۆی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەربەخۆیی دوو ناوچەی ڕووسنشینی کۆماری گەلی دۆنێتسک و کۆماری گەلی لوھانسک-ی بەفەرمی ناساند بەڵام لەلایێکی دیکەوە بەردەوام ڕایدەگەیێنێت کە کورد دەیهەوێت خاکی سووریا دابەش بکات، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر هیچ کاتێک نەیانوتووە بەنیازن لە سووریا جیا ببنەوە و بەردەوام داوای مافی خۆیان لە چوارچێوەی سووریا دەکەن.

ناوبراو درێژەی دا: ڕووسیا کاتێک دەبینێت ئیدارەی خۆسەر لە پرسی شەڕی تیرۆردا هاوکاریی هاوپەیمانان دەکەن دەیهەوێت ئەو ئیدارەیە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بکات و بەردەوامیش گوشار دەخاتە سەر بەرپرسانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ناوبراو لەبارەی هەڵویستی تورکیا بۆ ڕووداوەکانی ئۆکراینا وتی: تورکیا دەبێت لە کۆتاییدا هەڵویستی خۆی ڕوون کاتەوە چوونکە بەشێکە لە ناتۆ و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی نزیکبوونەوەی زیاتری ئەو وڵاتە لە ناتۆ و دوورکەوتنەوەی لە ڕووسیا، کە ئەمەش ناکۆکیی نێوان ڕووسیا و تورکیای لێدەکەوێتەوە.

ناوبراو ئاشکرای کرد، لە ئێستادا تورکیا مەترسییێکی گەورەیە لەسەر ئێمە و ئەگەر بیەوێت لەناتۆ نزیک کەوێتەوە و ئەم ئەگەرە لە ئارادایە کە ڕووسیا دان بە مافی کوردەکان لە سووریا بنێت.

فەرهاد تەلۆ وەبیری هێنایەوە: ئێمە نابێت خۆمان بەم شەڕەوە بتلێنین و یان ئەوەی لەدژی ڕووسیا نزیکی ناتۆ بکەوینەوە. چوونکە مومکینە شکستی ڕووسیا لە بەرژەوەندیی کوردەکاندا نەبێت و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەر کوردەکان مامەڵە لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە بکەن.

News Code 5302

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha