لە ئێران 154 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 154 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 137 هەزار و 747 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 14ی ڕەشەمەی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش  4 هەزار و 89 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 84 هەزار و 306 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 154 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 137 هەزار و 747 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 719 هەزار و 4 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.