بەریتانیا بەپارێزەوە مامەڵە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی جیهان- حکوومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیێکدا باس لەمە دەکات کە بەهۆی لەمپەڕی جۆراوجۆرەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر کەمی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی هەواڵی حکوومەتی بەریتانیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕێکارنامە بازرگانییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕۆژ کردۆتەوە

لەم بەیاننامەدا هاتووە کە ڕێژەی هەناردەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی بەریتانیا بۆ عێراق لە 9 مانگی ئەوەڵی ساڵی 2021 دا نزیک لە 450 ملیۆن پۆند بووە. لەمبارەوە حکوومەتی بەریتانیا دەڵێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر کەمی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.

لەندەن دەڵێت چەندین هۆکار لەمپەڕن بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی کردنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لەوان نەبوونی شەفافیەت، برۆکراسی، لاوازبوونی ژێرخانەکان لاواز بوونی سیستەمی بانکی و دواخەستنی خەرجییەکان.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە بازاری هەرێمی کوردستانی لە ئێستادا لە یەکەمایەتیی کۆمپانیاکانی بەریتانیایە. و زۆرترین دەرفەتەکانیش لە کەرتی تایبەتدایە.

لەندەن ڕایگەیاندوو هۆکاری گرینگ بوونی کوردستان بۆ حکوومەتی بەریتانیا و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە مەیلی هەرێمی کوردستانە بۆ فراوان کردنی بوارە جۆراوجۆرە بازرگانییەکان و چاکسازییە.

News Code 5316

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha