چوارەم ڕۆژە کە لە ئیلام مردن بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

بەشی ئیلام- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی زانکۆی پزیشکیی ئیلام بۆ ڕۆژی چوارەم دەچێت کە لەو پارێزگایە هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.

کوردپرێس:

محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام ڕۆژی سێشەمە 9ی بەفرانباری 1399 ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 43 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و لەو ماوەیەدا هیچ هاووڵاتییێک بە کۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە.

ناوبراو زیادی کرد کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام گەیشتۆتە 23 هەزار و 865 حاڵەت و کۆی ئاماری مردن بە کۆرۆناش 650 حاڵەت تۆمار کراوە.

News Code 532

Your Comment

You are replying to: .
captcha