پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی: داهاتی سلێمانی دەچێتە خەزێنەی چەند کەسێکەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رای گەیاند کێشەکە ئەوەیە داهاتی ناوخۆی سنووری سلێمانی کە بۆ خزمەتکردنی خەڵک خەرج ناکرێ، ڕێکوپێک دەچێتە خەزێنەی چەند کەسێکەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیزا فەلەکەدین لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: "کە ئێمە دەڵێین دەست بەسەر داهاتی ناوخۆوە گیراوە، کێشەمان تەنها لە نەگەڕاندنەوەی داهات نییە، کێشە لە چارەنووسی ئەو داهاتەیە لە بری ئەوەی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان خەرج بکرێت، کەچی رێکوپێک دەچێتە خەزێنەی چەند کەسێکەوە".

هەروەها بۆ بەرپرسانی سنووری سلێمانی نووسیوە: "جوانی شارە کردووتانە بە زبڵخانە، نەخۆشخانەیە خاڵییە لە دەرمان و پێداویستی تەندروستی، هەرچی بانکە بێ سیولە کراوە، ئا ئەمەیە بەرهەمی ئیدارەدان و دەسەڵاتی قۆرخکار".

News Code 5336

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha