گۆڕان بڕیاری کشانەوەی لە حکوومەتی هەرێم نەداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی بڵاوبویەوە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دواین كۆبونەوەیدا بڕیاریداوە بەزۆرینەی دەنگ لە حكوومەت بكشێتەوە، كاوە عەبدوڵڵا هەڵسوڕاوی بزووتنەوەكە رەتیدەكاتەوە، بڕیاری لەو شێوەیە درابێت.

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كاوە عەبدوڵڵا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی، ئەو دەنگۆیانەوەی لەبارەی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە باس دەكرێت دوورە لە راستیەوە و هێشتا هیچ بڕیارێكی نەداوە ئایا لە حكوومەت بكشێتەوە یاخود نا.

ئەو هەڵسوڕاوەی بزووتنەوەی گۆڕان وتووشیەتی، چوونكە بڕیارێكی لەو جۆرە پێویستی بە دانیشتن و گفتوگۆی زیاتر هەیە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری داوە بزووتنەوەكە لە كابنیەی 9ی حكوومەتی هەرێم بكشێتەوە.