ستراتێژی هێرشبەرانەی تورکیا ئەنجامی سیندرۆمی ئەمنییە لەو وڵاتە
بەشی جیهان- دکتۆر یوست یونخردن، لێکۆڵەری هۆڵەندی و مامۆستای زانکۆی واخنینگن لە لێدوانێکیدا بۆ کوردپرێس، لەبارەی ئۆپەراسیۆنە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا لە دژی کورد وتی: ستراتێژی هێرشبەرانەی تورکیا ئەنجامی سیندرۆمی ئەمنی و ترس لە هەڕەشکان لەسەر ئەو وڵاتەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پرسی زۆر لەبارەی کوردەوە هەن کە تورکیا بە جووڵەی سەربازی و ئەمنی و سیاسییەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات تلاندووە. ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ڕەهندە جیاجیاکانی پرسی کورد لە تورکیا و پەیوەندییان لەگەڵ هێرشە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا پێگەی پارتی داد و گەشە و هەروەها ئۆپۆزیسیۆن لەو وڵاتە دیمانەیێکی لەگەڵ دکتۆر یوست یونخردن، لێکۆڵەری هۆڵەندی و مامۆستای زانکۆی واخنینگن ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە:

هەوڵدان بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان

دکتۆر یوست یونخردن، لەبارەی هەوڵەکان بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان وتی: دەرهێنانی ناوی پەکەکە لەو لیستە بەسراوە بە ئیرادەی سیاسییەوە. ئیرادەی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکان پرسێکی سیاسییە نەک ئەمنییەتی.

پێگەی پارتی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی دابێدا

مامۆستای زانکۆی واخنینگن لەباەی دۆخی پارتی داد و گەشەپێدان وتی: پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە ڕووبەڕووی قەیرانێکی جیدی بووەتەوە. ئەم حزبە لە ساڵانی سەرەتای پێکهنانیەوە کەڵکی لە ناڕەزاییەکان لە حزبە کۆنەکان وەردەگرد چوونکە وابۆی دەچوون کە جێگرەوەیێکی باشە بۆ ئەو حزبانە. گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی بۆ سەرۆک کۆماری ئەوپەڕی دەسەڵاتی ئەم حزبە بوو بەڵام لەلایێکی دیکەوە بەستێنی بۆ لاواز بوونی پارتی داد و گەشە فەراهەم کرد.

ناوبراو وتی ناکارامەیی حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا یەک لە هۆکارەکانی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدانی تورکیایە و چەختی کردەوە: یەک لەو بابەتانەی بووەتە هۆی مانەوەی پارتی دەسەڵاتدار بۆ ماوەی 20 ساڵ دۆخی نالەبارەی ئۆپۆزیسیۆنی ئەم وڵاتەیە. ئەدای پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی مانەوەی پارتی داد و گەشەپێدانە لە تورکیا.

پەیوەندیی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان لەگەڵ زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆرریی عوسمانی

دکتۆر یوست یونخردن لەبارەی پەیوەندیی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە هەوڵەکانی ئەردۆغانەوە بۆ زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریی عوسمانی وتی: هۆکارەکانی هەوڵدانی تورکیا بۆ جێگیر کردنی پێگە و زیاتر کردنی نفووزی خۆی وەکوو هێزێکی ئیقلیمی بوونی ئەو هەڕەشانەیە کە لە هەموو شوێنێکەوە ئەم وڵاتەی خستۆتە مەترسیەوە و ئەم هەوڵانە بەتایبەت بۆ وەدیهێنانی ئەم خولیایەی ڕابردوو نییە.

ناوبراو تیشی: تورکیا بڕوای وایە کە پێگەی سەربازیی بەهێز بۆ مانەوەی ژیانی ئەو وڵاتە پێوستە. ستراتێژییە هێرشبەرانەکانی ئەم وڵاتەش ئەنجامی سیندرۆمێکی ئەمنیییە.

توانای کەسایەتییە سیاسییەکانی تورکیا بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد

دکتۆر یوست یونخردن، لەبارەی توانای ژمارەیێک لە کەسایەتییەکانی تورکیا لەوان ئۆجەلان و ژمارەیێک دیکە لە سەرکردەکانی ئۆپۆزیستیۆنی تورکیا بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد وتی: چارەسەر کردنی پرسی کورد کاری تاکە کەس نییە بەڵکوو پێویستی بە کار و هەڵمەتی هاوبەشی ئەکتەرانی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە توانای ئەوەیان هەیە دوورنواڕی نوێیان بۆ گەشە هەبێت و هەڵمەتی نوێ بدەن.