چیرۆکی خەمناکی کۆچی زۆرەملێی کوردەکان و ژینۆساید کردنیان بەدەستی ڕەژیمی بەعسی عێراق و مونافقەکان/ محەمەد هادیفەر

"لەنێو ڕێگادا ڕەنگە پێنج تا شەش منداڵم ژماردبوو کە لەو مەود کورتەدا کە تێمانپەڕاند گیانیان لەدەست دابوو و بەبێ غوسڵ و کفن ئەسپەردەی خاک دەکران و قەبرەکانیان دیاری دەکرا تا ڕۆژێک لە ڕۆژان بۆ لایان بگەڕێنەوە. دیمەنێکی سەیر بوو خەڵک لە ترسی سوپای سەدام و بەکرێگیراوەکانی بێپەنا مابوونەوە..."

کوردپرێس: هەموو شت لە ئەوەڵی مانگی ئاداری 1991 بەرامبەر لەگەڵ 10ی ڕەشەمەی 1369ی هەتاوی بە تەقەکردنی ئەفسەرێکی ناڕازی سوپای عێراق لە کاتی گەڕانەوە لە شەڕی عێراق و کوەیت لە شەقامەکانی بەسرە دەستی پێکرد. ئەم ئەفسەرە کە لە گێچەڵ سەرییەکانی سەدام وەڕەز بووبوو لە شەقامی بەسرە گوللەیێکی تۆپی بەرەو وێنەیەکی گەورەی سەدام تەقاند کە لە ڕاستیدا تەقە کردن لە دڵی مێژووی ڕاچڵەکانی میللەتی عێراق بوو کە توانی بوێری بە ئەفسەرانی ناڕازیی ئەرتەشی سەدام بدات.

پاش ئەو تەقەیە شۆڕشی گەلانی عێراق لە ژێر ناوی ئینتیفزەی شەعبانییە دەستی پێکرد. پاش هێرشە ڕندانەکانی سەدام بۆسەر ناوچە کوردنشینەکان، سەرکردەکانیان لە خۆفی دڕەندەیی سەدامدا بە خۆپارێزییەوە تەڤڵی شۆڕشی سەرانسەری بوون و سلێمانی و هەولێر کەوتنە ژێر چاودێڕیی توندی ئەمنییەوە. یەکەم شۆڕشی ناوچەکانی باکووری عێراق لە شاری ڕانیە و لە ڕێکەوتی 6ی ئاداری 1991 بەرامبەر لەگەڵ ڕەشەممەی 1386ی هەتاوی دەستی پێکرد و بەم شێوەیە دەروازەی شۆڕش بەڕووی کوردستانی عێراقدا کرایەوە و شاری ڕانیە وەکوو دەروازەی ڕاپەڕین (دەروازەی شۆڕش) و پێشەنگی گەلان بەستێنی ڕووخانی سەدامی لەشارە کوردنشینەکانی بەناوی خۆی تۆمار کرد. شارە کوردنشینەکانی عێراق لەوان سلێمانی، هەولێر، دهۆک و کەرکووک و گوڵاڵە یەک لەدوای یەک کەوتە دەستی خەڵکی کوردەوە و لەم کاتەدا خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی سەرۆکی کۆچکردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری ێشووی عێراق لە ناوچەی قاسم ڕەش لەسەر سنووری سەردەشت خەریکی پلان ڕشتن و یەکخستنی خەڵکی ناوچەی ڕانییە بوو. تاڵەبانی زۆر لە ناوچەکانی شۆڕشی خەڵک نزیک بوو بۆیە زۆر بەزووی خۆ گەیاندە ئاپۆڕەی شۆڕش بەڵام کاروانی سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی دوور بوونیان کە لەناوچەی گوندەواری مەرگەوەڕ تا سنووری حاجی ئۆمەران و شارەکانی باکوور لەوان هەولێر بون، پاش ڕووخانی شارەکان توانیان بگەنە ناوچەی چۆمان و دیانا و خەلیفان. سلێمانی و هەولێر کەوتبوونە ژێر قورسترین ڕێگاریە ئەمنییەکانەوە.

هێزەکانی سوپای عێراق کە پێشتر بە هێرش کردن بۆسەر شار و گوندەکانی ناوچەکە تەنگیان بە خەڵک هەڵچنی بوو ئێستا بنکە و بارەگاکانیان چۆڵ کردووە و بە پیادە ڕێگای شارە عەرەبنشینەکانیان گرتبووەپێش. نووسەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ئینتیفازەی شەعبانییەدا لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراقدا ئامادەبوو. لە سەر سنووری تەمەرچین تا مەودای 5 کیلۆمەتری بەفر ڕێگاکەی داخستبوو کە بە سەخڵەتێکی زۆرەوە ڕێگای نێوان حاجی ئۆمەران بۆ چۆمان لە بەفر پاک کرایەوە و خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد خالید ڕێبەری کۆچکردووی حیزبوڵڵا کوردی عێراق لەگەڵ شێخ ئەدهەم بارزانی یەکەم گرووپە بەرهەڵستکارە کوردەکانی عێراق بوون کە لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە خۆیا گەیاندە ناو خاکی عێراق. کاروانی چەند کەسیی پێشمەرگەکانی شخ محەمەد خالید تا شاری چۆمان لەلایەن هێزە ئێرانییەکانەوە هاوڕایی کران. خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد خالید باوکی هاوسەری مەسعوود بارزانی و سەرۆکی عەشیرتی بارزان بوو کە شوێنی نیشتەجێ بوونی و بنکەی هێزەکانی لە گوندی بێمزەڕتە سەر بەشاری شنۆ بوو.

لەسەر ڕێگای شارەکانی کەرکووک، هەولێر، دیانا، ڕواندز، شەقڵاوا و مەسیف سەلاحەدین سەربازەکانی سەدام دەبینران کە شەکەت و ماندو بە جلو بەرگی دڕاو کە زۆرینەیان چەکەکانیان داخستبوو و وەکوو لشکری شکستخواردوو ئاوڕی هەر ڕێبوارێکیان بۆ لای خۆیان ڕادەکێشا. نووسەر بۆ یەکەم جار داخڵی شارێکی ناوەندی عێراق دەبوو. شارۆچکەی توریستیی سەلاحەدین کە ئێستا ناوەندیی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقە لەنێو هەموو شارەکان و ناوەندە سەربازییەکانی عێراقدا ئاوڕی منی بۆلای خۆی ڕاکشابوو ئەم شوێنە خۆشە کە لە بەرزاییەکی باسەفادایە بووبووە شوێنی حەسانەوە و کات بەسەر بردنی ئەفسەرەکانی ئەرتەشی عێراق. شەوێک پێش گیشتنی ئێمە کەلوپەلی عەیاشیی ئەفسەرە عێراقییەکان کۆ کرابوویەوە بەڵام دێزە شەرابەکانیان هێشتا وەک خۆی مابوویەوە کە خەڵک دەیانشکاندن. خەڵکی ئەو شارە هێشتا باوەڕیان نەدەکرد سەدام نەماوە و زیاتر وەکوو خەون بوو بۆیان.

دووهەم ڕۆژی بێ سەدام-مان لە کوردستانی عێراق تێدەپەڕاند. قوتابخانە و مزگەوتەکان پڕ بوون لە سەرباز و ئەفسەرانی پلەخواری عێراقی. پلەباڵاکان و کەسانی حیزبی و بەرپرس بە ئۆتۆمبێلی حکوومی ڕۆژی پێشتر شارەکانی کوردستانی عێراقیان بەجێ هێشتبوو. خەڵکی هەولێر و دیکەی شارەکان ترسیان لە سەربازە عێراقییەکان نەبوو بەڵام بە جوامێریەوە خواردن و خواردنەوەیان دەبردە مزگەوتەکان و لە هەندێک ناوچەشدا ئۆتۆمبێلیان پێدەدان و تەنانەت پارەشیان پێدەدان کە خۆیان بگەیەننەوە زێدەکانی خۆیان.

شەو لە شاری هەولێر و لە ماڵی یەکێک لە سەرۆک عەشیرەتەکاندا بووین و لە حاڵێکدا کە هێشتا کوردستانی بێ سەداممان باۆڕ نەکربوو. بەیانیی ئەو شەوە بە سێ کەشی و لەگەڵ برادەرێکی عێراقی بەرەو کەرکووک بەڕێ کەوتین. لە کەرکووک دەنگۆی ئەوە داخرابوو کە هێزەکانی سوپای سەدام بە یاوەریی هێزێکی نەناسراو هێرشێکی قورسیان بۆسەر شارەکانی تووزخورماتوو و سلێمان بەگ دوو شاری تورکمان نشین کە لەسەر شاڕێیانی گرینگی کەرکووک بۆ بەغدایە ئەنجام داوە و ژمارەیێک لە خەڵکی ئەم دوو شارە توانی بوویان خۆیان بگەیەننە کەرکووک. لەناو شاری کەرکووک بە ئۆتۆمبێلی ئێرانییەوە دەگەڕاین و پاڵاوگەی ناوبانگی شارمان کە پێشتر لە دوورەوە دیتبوومان بەسەر کردەوە و لە نیوڕۆژدا لە ناوەندە فەرماندەییەکانی ئەرتەشی عێراقدا بووین کە لە ناکەوت ژمارەیێکی زۆر تانکی عێراقی گەیشتنە ناو شار کە وێنەکانی کاک مەسعوود بارزان و جەلال تاڵەبانیی لەسەریان هەڵواسرا بوو لە حاڵێکدا خەڵک وایان دەزانی ئەم تانکانە لەلایەن پێشمەرگەوە دەستیان بەسەردا گیردراوە لەناکەوت دەستیان کرد بە تەقە کردن لە خەڵک. خەڵک بۆیان دەرکەوت کە ئەم تانکانە هێزە کوردەکان نین و بەڵکوو بەکرێگیراوانی ڕێکخراوی مونافقەکانن کە ناوی ئەرتەشی ئازادیبەخشیان لەسەر خۆیان دانابوو و پاش سەرکوت کردنی شۆڕشی خەڵکی تووزخورماتوو و سلێمان بەگ هاتبوونە کەرکووک. ئەم بەکرێگیراوانە دواتر بەشداریی خۆیان لەو کۆمەڵکوژیەدا ڕەت کردەوە بەڵام ئەوەی بەچاوی خۆمان دیتمان شاهیدێکە کە ئیدیعاکانی ئەوان ڕەت دەکاتەوە. ئەوان باش دەیانزانی کە شۆڕشگێڕەکان ئەگەر بەرەو بەغدا بەڕێکەون یەکەم شوێنێک کە لەسەر ڕێگای کەرکووک بۆ بەغدا بوو سەربازگەی ئەشرەف بوو. دواتر مونافیقەکان ناوی ئۆپەراسیۆنی «مروارید»یان لەسەر ئەو سەرکوتە دانا. نووسەر و هاوڕێکانی کە بە ئۆتۆمبێلی ئێرانییەوە لە کەرکووک بووین شارەکەمان بەرەو دیانا بەجێهێشت. لە سەر ڕێگای کەرکووک بۆ هەولێر و شەقڵاوا ترافیکێکی زۆر قورس بوو ئەگەرچی ئەو دەم میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتی نەبوو بەڵام هێرشی مونافقەکان وەکوو نوێنەری سەدام زۆر بەخێرایی و بەربڵاو ناو خەڵکدا بڵاو بوویەوە و هەموو دەیانگوت موجاهید. موجاهید. یەکەم جار بوو کە زەبریان لە ڕێکخراوی مونافیقەکان خواردبوو. خەڵک لە هەموو ناوچەکانی پارێزگای هەولێرەوە بەرەو سنوورەکانی ئێران بەڕێکەوتن. نەبوونی سووتەمەنی خەڵکی تووشی کێشە کرد و پاڵاوگەیێک نەبوو و یەدەکی بەنزین تەواو بووبوو.

لە نێو ڕاگادا دیمەنی زۆر تۆقێنەر لەم کۆچە زۆرەملێیە دەبینرا کە بەداخەوە کەرەستەیێکمان بۆ تۆمار کردنی ئەم دیمەنانە لە بەردەست نەبوو و هەرچی باسی لێوەبکرێت بە قەد چەند وێنە توانای وتنی نییە. تا نزیکەی شاری خەلیفان بەهەر گرفتو کێشەیێکەوە کە هەبوو ئۆتۆمبێلەکەمان ڕۆیشت بەڵام لە دۆڵی گەلی عەلی بەگەوە کە دەڕۆیشتین ڕێگا دەخرابوو و هەموو ئەو حەشیمەتە دەبوو لە ڕێگای تەنگ و پێچەڵاوپێچی 70 کیلۆمەتریی دیانا تا سنووری حاجی ئۆمەران بڕۆشتبان. ئۆتۆمبێلەکەی ئێمە لە جۆری وانت بوو و لەگەڵ مۆتۆرسیکڵێک، سێ کەسمان کێشەی زمانمان نەبوو و بەئاسانی لەگەڵ خەڵک پێوەندیمان هەبوو و ڕێنموونی پێویستمان پێدەدان بەڵام دوو کەسی دیکەمان کە یەکیان فەرماندەی ئەو دەمی مەیدانی عێراق بوو زمانی کوردییان نەدەزانی. بە شۆفێری وانێتەکەمان وت بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ کەس قسە نەکات و لەگەڵ حەشیمەتەکە بچێت و سێ کەسی بە پیادە بەرەو سنووری ئێران بەڕێکەوتین و کەمێک کە چووینە پێشەوە چەند کەسمان بینی کە کەسێکیان لەژێر نابوو و بە زمانی کوردی پێی دەڵێن موجاهید، موجاهید. کەمێک کە چۆینە پێشەوە دیتمان هەمان برادەری فەرماندەیە کە بەهەڵە لەبری مونافیقەکان لێیان دەدا و بەهەر شێوەیێک بوو خەڵکەکەمان تێگەیاند کە ئەو کەسە لە مونافیقەکان نییە و فەرماندەی ناوچەکەیە. باوڕ کردنی بۆ ئەو خەڵکە زۆر سەخت بوو کە فەرماندەیێکی باڵ بەتەنها بە مۆتۆرسیکڵ و بەبێ چەک لە ناوچەکەدا بوو. هەڵبێت دۆخێکی تایبەت بوو و دەرفەت بۆ بیر کردنوە لەم شتانە نەبوو کاتێک فەرماندەکەمان ڕزگار کرد لێمان پرسی کە هۆکارەکە چی بووە؟ لە وەڵامدا گوتی بە زمانی فارسی گوتوومە ڕێگاکەم بۆ بکەنەوە و لەناکەوت هەمو هێرشیان کردە سەرم و دەیانگوت موجاهید. پاشان کە خەڵک هێور بوونەوە بەکاری هەڵەی خۆیان زانی و داوای لێبووردنیان لێی کرد و تیمە سێ کەسیەکەی ئێمە بە ئامانجی گەیشتن بەسەر سنوور درێژەمان یە ڕێگاکە دا.

لەنێو ڕێگادا سەدان دیمەنی پڕلە خەممان دەبینی کە لەم نووسینەدا جێی نابێتەوە بەڵام دیمەنێکی زۆر دڵتەزێنم دیت کە قەت لەبیرم ناچێتەوە ئەوەش ئەوە بوو کە بەمەبەستی ڕێکخستنی ئۆتۆمبێلەکان داوام لە شۆفێرێک کرد ڕێگاکە چۆڵ بکات کە بەدڵێکی خەمینەوە گوتی دایکم!! گوتم خۆ دایکت لەلات دانیشتووە چیت دەوێت؟؟ شۆفێرەکە کاتێک سەری ژنەکەی لادا دیتم کە دایکی وشک بووەتەوە مردووە و ڕوومەتی زەرد و بێ ڕۆح بوو. فرمێسکەکانم وازیان لێ نەهێنام و هیچم بۆ گوتن نەمابوو ئۆتۆمبێلەکەم بەجێهێشت و درێژەم بە ڕێگاکە دا. لەناو ڕێگادا ڕەنگە 5 بۆ 6 منداڵم بینی کە لەو مەودا کورتەدا گیانیان سپاردبوو و لە قەراخ ڕێگاکە بەبێ کفن و غوسڵ ئەسپەردەی خاک دەکران و لەسەر قەبرەکانیان شتێکیان دادەنا کە پاشان بۆ لایان بگەڕنەوە. قرم و قاڵێکی سەیر بوو حەشیمەتەکە لە ترسی سەدام و بەکرێگیراوەکانیدا بێ پەنا مابوونەوە. بە هەر چەشنێک بوو پاش ڕۆژ و شەوێک خۆمان گەیاندە سنووری حاجی ئۆمەران. هێزەکانی ئەرتەشی ئێران لەسەر سنوور بوون و هەماهەنگ کردنیان بۆ داخڵ بوونی ئەو حەشیمەتە زۆر سەخت بوو لە کاتێکدا حەقیان بەدەست بوو چوونکە فەرمانی پلەباڵاکانیان لەبەردەست بوو. بنکەیەکی سەربازیی چۆڵ لە مەودای 2 کیلۆمەتریی ناوچەی سیفری مەرزیدا بوو نیک دوو نهۆم بوو و لایەکی ڕووخابوو و ئێمە لەگەڵ حەشیمەتەکە لەوێ ماینەوە. حەشیمەتێکی زۆر لە ترسی سەرما و بەفر و باران پەنایان بۆ ئەو شوێنە هێنابوو کە زیاتر بوون لە سێسەد ژن و پیاو و منداڵی بێ پەنا.

نیوەشەو تێپەڕی بوو خەڵک دەستە دەستە دەهاتن و لەو شوێنە خۆیان گەرم دەکردەوە و دەڕۆشتن. لە دەروی ئاگرێکدا دانیشتبووین کە لە ناکەوت چەند فیشەک کە ناو ئاگرکەدا بوون تەقینەوە کە حەشیمەتەکە زۆر ترسان بەروە دەروەی بنکە سەربازییەکە هەڵاتن. ژن و منداڵ بە قیژەقیژەوە هەڵدەهاتن. هەمووان ترسیان لە سەدام و مونافقەکان بوو. ئەوانەی کە تەمەنێکیان لە گوزەرابوو خەڵکیان تێگەیاند کە هێرش نەکراوە و تەنها چەند فیشەکێکی کۆن تەقیوەتەوە. بۆ هەر کۆڕێک دەڕۆشتین باس باسی موجاهید بوو شەوێکی زۆر سەخت و تاڵ بوو. بەیانی ئەو ڕۆژە فەرمانی داخڵ بوونی ئاوارە کودەکانی عێراق لە هەموو سنوورەکانەوە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانییەوە دەرکرا و حەشیمەتێکی زۆر لە سنوورەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان هاتنە ناو ئێرانەوە کە لەو کاتەدا بۆی دەچوون کە نزیک لە دوو ملیۆن کەس بوون کە تەنها لە شارە سنوورییەکانی ئێراندا نیشتەجێ بوون. ئەمەش لە حاڵێکدا بوو کە حەشیمەتێکی کەم بەرەو سنوورەکانی تورکیا ڕۆشتبوون کە لەلایەن هێزەکانی سنوورەوانییەوە ڕێگایان لێ داخرابوو و تەنانەت تەقەشیان لێدەکردن و بێ گومان خەڵکی دهۆک و زاخۆ لەبیریان ناچێت کە تەنانەت ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی کوردی بێ پەنا لەو گوشارەدا بۆ داخڵ بوون بۆناو خاکی تورکیا کوژرابوون.

هەر لەو کاتەدا لە سەر سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسان و خەڵکی نەجیبی کوردستان باوەشیان بۆ میوانە عێراقییەکانی خۆیان ئاوەڵا کردبوو، لەبیرمە کە پێشنوێژی ئەو کاتەی پیرانشار خۆی یارمەتییەکانی کۆ دەکردەوە و بە یارمەتیی خەڵکی موعتەمیدی پیرانشاری دەیانگەیاندە دەستی ئاوارەکان هەر بنەماڵەیێک تا ئەو شوێنە کە دەیانتوانی یارمەتی برا و خۆشکانی کوردی خۆیان دەدا شار و گوندەکانی سەردەشت و پیرانشار و بانە و مەریوان و پاوە تەنانەت مەهاباد و سەقز پڕ بوو لە حەشیمەتی ئاوارەی عێراق کە بەڕاستی دەرخەری مرۆدۆستی و مێوانداریی بوون. ئێستاش میدیا کوردەکانی عێراق هەموو شت نیشان دەدەن جگەلە ئەو ڕۆژە پڕ مەینەتی و سەختانەی بێ کەسیی خەڵکی خۆیان. بەداخەوە کە بەرژەوەندیی سیاسی و غروور ڕێگا نادات کە وێنەی ئەو ڕۆژە سەختانە بخرێتە بەردەست نەوی ئێستا.

ئەم کۆچە ملیونییە گەورەترین سووکایەتی کردن بوو بە گەلی ستەم لێکراوی عێراق بە عەرەب و کورد و تورکمانەوە کە لە دامەزراندنی ئەم وڵاتە تا ساڵی 1921 بەچاوی خۆی بینیویە ئەم چیرۆکە دڵتەزێنە تەنها کورتەیێک بوو لە برینێکی کۆنە کە کەس ئاوڕی لێناداتەوە. ئەمە تەنها دیمەنێک و لاپەڕەیێک بوو لە ڕێگاکانی کۆچی زۆرەملێی کوردەکان بەرەو خاکی ئێران لە ساڵی 1990دا کە بێ گومان لە ناوچەی باشووری عێراق و شوێنی نیشتەجێ بوونی عەرەبە شیعەکان بەبۆنەی ڕق و دوژمنایەتی ڕەژیمی بەعسەوە کارەساتێکی گەورەتر ڕوویداوە.

زۆر بەداخەوە کە ئەم سووکایەتییە مێژووییە کە بەهەموو خەڵک کراوە بە ئاسانی لەبیر دەکرێتەوە.

ئەمە تەنها بەشێکی زۆر بچووک بوو لە ئەو هەموو ستەم و زوڵم و کوشتنە کە لەکن دیمەنی جوانی مرۆڤ دۆستی و فەریا کەوتن لە ڕۆژە سەختەکاندا، بەبۆنەی دەماربەرزیی قەومییەوە لەبیر کراوەتەوە.

News Code 5386

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha