ئەو سێناریۆیانەی لە عەین عیسا ئەگەری ڕوودانیان وێنا دەکرێت

بەشی جیهان- ئەحمەد حەسەن دەڵێت لانی کەم سێ سێناریۆ لەبارەی ئایندەی شاری عەین عیسای سووریا لە بەردەستدایە کە یەکیان ئوپەراسیۆنی سەربازیی ڕاستەوخۆی تورکیا بۆ دەرهێنانی ئەو شارە لە دەستی هێزە کوردییەکانی سووریایە.

کوردپرێس:

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا شاری عەین عیسای سووریا بە هۆی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و میلیشیاکانی سوپای ئازادی سەربە تورکیا زیاترین سەرنجی میدیاکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە. هێەز کوردییەکانی سووریا لە لایەن تورکیا و میلیشیاکانی سەربەو سوپایە خراونەتە ژێر گوشارەوە و ڕووسیاش دەڵێت بە مەرجێک ڕێگری لەو هێرشانە دەکات کە شارەکە ڕادەستی دەوڵەتی سووریا بکرێت.

ئەحمەد حەسەن چاودێری کاروباری سووریا و تورکیا لەبارەی دۆخی ئەو شارەوە لە ئێستادا بە ئەلمۆنیتۆری وتووە تورکیا هێشتا بڕیاری هێرش کردنی ڕاستەوخۆی بۆ عەین عیسا نەداوە بەڵام گوشارەکان لە سەر هێزی کوردی بۆ ڕادەستکردنی شارەکە زیادی کردووە.

ناوبراو لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر شاری عەین عیسا و کوردەکان دەڵێت: ئەمریکا زیاتر کار لە سەر دەرەچەیێکی سیاسیی نێوان تورکیا و کودەکان دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە شەر بکات.

ئەحمەد حەسەن دەشڵێت: بەگشتی سێ سناریۆ لەبارەی دۆخی عەین عیسا وێنا دەکرێت: یەکەم ئەوەی تورکیا میلیشیاکانی خۆی بۆ گوشاری سەربازی لەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات هان بدات ئەوەش بە داخستنی جادەی نێودەوڵەتیی ڕەقە بۆ حەلەب یان خود بە گەمارۆدانی عەین عیسا. دووهەم ئەوەی عەین عیسا ڕادەست دەوڵەتی ناوەندی بکرێت بەڵام کوردەکانیش و ئەمریکا وەک هاوپەیمانی کورد لەگەڵ ئەو بژاردەیە نین هەر بۆیەش ئەمریکا هەوڵ دەدات دانوستانی نێوان تورکیا و کوردەکان ڕوو بدات و تەنگەژەکان چارە بکات. سیناریۆی سێهەمیش لەبارەی عەین عیسا ئەوەیە کە تورکیا ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر شارەکە. بەڵام ئەگەر ئەم سێهەمەیان بکرێت ئەنقەرە ڕووبەڕووی سزای توندی ئەمریکا دەبێتەوە.

ئەو چاودێرە لەو بڕوایەدایە کە لە نێوانی تورکیا و ڕووسیا مامەڵەیێکی سیاسی دەکرێت. بەو شێوەیە کە پێگەی تورکیا لە ئیدلیب کە ڕووسیا نفووزی زۆری تێدایە بەهێز بکرێت و تورکیاش یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی پێگەی ڕووسیا لە خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات ئەوەش بە مەبەستی هەڕەشە دروست کردن دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

لە هەمان کاتدا فەرماندەیێکی هێزە میلیشیاکانی بە ئەلمۆنیتۆری وتووە هێرشی ئەوان بۆ سەر عەین عیسا بڕیاری لە سەر دراوە و بەدڵنیایییەوە هێرش دەکەن. تەنها ماوە کە کاتی هێرشەکە دیاری بکرێت.

News Code 539

Your Comment

You are replying to: .
captcha