نێچیرڤان بارزانی: دووپات کردنەوەی بەئامانجگرتنی هەولێر، پێشێل کردنی ئاشکرای ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەریی عێراقە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دووپات کردنەوەی بەئامانجگرتنی هەولێر، پێشێل کردنی ئاشکرای ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەریی عێراقە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی دەربارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هێرشەکە پێشهاتێکى ترسناک و پێشێلکردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه‌‌".

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە: "زۆر به‌ توندى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌کیيه‌ سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ين که‌ دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌ شێوه‌يه‌کى ترسنۆکانه‌ى دڕنده‌، به‌ بێ هيچ پاساوێک خه‌ڵک و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى کوردستانى به‌ ئامانج گرت، سوپاس بۆ خواى مه‌زن که‌ هيچ زيانێکى گيانى لێنه‌که‌وته‌وه‌، هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين که‌ له‌ نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوکێدا کاتێکى سه‌ختيان به‌ڕێکرد".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌کان، ته‌بايى و يه‌کڕيزى و کارى پێکه‌وه‌يى له‌ هه‌موو لايه‌ن و پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌خوازێت، به‌ ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێکى ترسناک و پێشێلکردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه‌‌ و جگه‌ له‌ ئاڵۆزکردنى دۆخه‌که‌ و زيانگه‌ياندن به‌ ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عێراق، هيچ ئه‌نجامێکى ديکه‌ى نابێت‌".

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "داوا له‌ حکوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ين، به‌ جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه‌‌ بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێک بده‌ن تا چيتر ڕێگه‌ نه‌درێت بێڕێزى به‌ سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بکرێت".