بێ لایەن بوونی تورکیا لە شەڕی ئۆکراینا لە بەرژەوەندیی کوردەکانی سووریایە

بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: تورکیا هەڕەشە زارەکییەکانی خۆی لەسەر کوردانی سووریا کەم نەکردۆتەوە بەڵام من وابۆی دەچم کە تورکیا توانای ئەوەی نییە جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا.

فەتحۆڵڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە ئایا بێدەنگیی ئەردغان هەمبەر دەستدرێژیی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراینا بەستێن بۆ هێرشێکی دیکەی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا خۆش ناکات، وتی: پێش شەڕی ئۆکراینا ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و پارتی ئاشتی تورکیا بە دوای هاوپەیمانێتیدا بوون بەڵام شەڕی ئۆراینا هەڵمەتەکانی دواخست.

ناوبراو درێژەی دا: ئەم شەڕە دەبێتە هۆی کەمتر بوونەوەی چالاکییەکانی ڕووسیا لە خاکی سووریا بەڵام ئەمەش ناهێنێت کە پێگەی تورکیا لە سووریا بەهێزتر دەبێت یان ئەوەی کە تورکیا دەرفەتێکی نوێی دەست دەکەوێت بۆ هێرش کردن.

فەتحۆڵڵا حسێنی، زیادی کرد: تا ئێستا تورکیا نەک بۆ ناتۆ نە بۆ ڕووسیا هەڵویستی خۆی ڕوون نەکردۆتەوە و ئەمەش بەرژەوەندی کوردەکانی تێدایە.

ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە: ئەم شەڕە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە بەڵام تورکیا هەڕەشە زارەکیەکانی خۆی کەم نەکردۆتەوە و ئێمەیش وادەزانین کە تورکیا توانای هێرشێکی دیکەی بۆسەر کوردستانی سووریا نییە.

News Code 5411

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha