مەسروور بارزانی و وەزیری دەروەی ئەمریکا لەبارەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێر گفتوگۆ دەکەن

بەشی جیهان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێریان تاوتوێ کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم هێرشە پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەریی عێراقە.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاو دەکرێنەوە و ماوە ماوە دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم داواشی کرد ئەمریکا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.

News Code 5414

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha