خەتیب زادە: هەرگیز ڕێگا نادەین سنوورەکانمان ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕان دژمان/ عێراق نابێت ببێتە شوێنێک بۆ ناردنی تیرۆریستان بۆناو ئێران

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران وتی هەرگیز قبوڵ ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ کە پەیوەندیی قووڵی لەگەڵمان هەیە ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕان دژمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند: "هۆشداریمان داوه‌ بە دەسەڵاتدارانی عێراق کە سنوورەکانیان نه‌بێته‌ شوێنی پیلانگێڕیی دژی وڵاتەکەمان، هەرگیز قبووڵ ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕانی دژی وڵاتەکەمان و ناردنی تیرۆریستان".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگه‌یاند، "قەوارەی زایۆنی، لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات، پێویستە باش بزانن ئێمە بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانی پێدەزانین، راگەیاندنی ئێمەش بۆ ئەوە هۆشدارییەکی ڕوونە بۆ ئەوان".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هۆشداریمان داوەتە دەسەڵاتدارانی عێراق کە سنوورەکانیان نەبێتە شوێنی پیلانگێڕی دژی وڵاتەکەمان، چوونکە ئێمە قبوڵی ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێمان ناوەندێک بێت بۆ پیلانگێڕانی وڵاتەکەمان و ناردنی تیرۆرستان".

News Code 5423

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha