ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق نایانەوێت هەرێم و بەغدا رێکبکەون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتى کوردستان ڕایدەگەیێنێت لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە گفتوگۆکاندا زمانى هەڕەشەیان بەرامبەر هەرێم بەکارهێناوە و نایانەوێت هەرێم و بەغدا رێکبکەون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانى وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان باس لە کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێم و پەرلەمان دەکات و بە شارپرێسى راگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ شاندی دانوستانکارى هەرێم بۆیان دەرکەوتووە کە لایەنە سیاسیەکانى عێراق نایانەوێت هەرێم و بەغدا رێکبکەوێت، دیارە حکوومتى عێراق نیازى رێککەوتنى هەیە، بەڵام ئەو لایەنەى کە نایەوێت رێکبکەوێت بەهێزترە لە حکوومەت، بەڵام بەوتەى خۆی تاکە هیوایەک مابێتەوە پرۆژەیاسای بوودجەى ساڵی ٢٠٢١ کە ئێستا لە پەرلەمانە.

هەورامانى باس لەوەش دەکات، ئەوان پێشنیازیان کردووە لەناوخۆی هەرێم کاربکرێت و چارەسەرێک بدۆزرێتەوە، چوونکە ئەوا ئەمساڵیش بودجە بێ دەستکارى تێپەڕی ئەی ساڵانی داهاتوو، بۆیە وەک خۆی دەڵێت، باشترین چارەسەر ئەوەیە کە لەناوخۆی هەرێم چاکسازی بکرێت.

وتەبێژی فراکسیۆنى پارتى دەشڵێت: گرنگترین شت ئەوەیە لەناوخۆی هەرێم هەوڵی جدی بدرێت و شوێن پەنجەى چاکسازى دیار بێت، چوونکە بەبێ چاکسازی هیچ شتێک چارەسەر نابێت، چوونکە وەک سەرۆکى شاندی دانووستانکارى هەرێم وتى لە بەغدا نەوەیەک دروست بووە کە جیاوازە لەنەوەى پێشوو بەچاوێکى ترەوە سەیرى کورد دەکەن بەجۆرێک لە گفتوگۆکانیاندا زمانى هەڕەشەشیان بەرامبەر کورد بەکارهێناوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 547

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha