تورکیا لە عەفرین خەریکی پاکتاوی نەژادییە/ ئازاد کردنی عەفرین کلیلی چارسەریی قەیرانی سووریایە

بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: تورکیا خەریکی پاکتاو کردنی نەژادییە لە عەفرین و لە ڕێگای گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەوە دەیهەوێت کورد لە عەفرین نەهێڵێت.

هۆشەنگ دەروێش نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە چوارەمین ساڵی داگیر کردنی عەفرین لەلایەن تورکیا و چەکدارە جیهادییەکانەوە و وتی: تورکیا پاش 58 ڕۆژ بەرخۆدانی خەڵکی عەفرین بە کەڵک وەرگرتن بە چەکی قورس و بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ڕووسیا و ئەمریکا عەفرینی داگیر کرد. لە ئێستاشدا زلهێزەکان بێ دەنگن لە ئاست دەستدرێژیی تورکیا.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمڕۆ نەتەوەیەکگرتووەکان هەمبەر ئەم داگیرکارییە بێدەنگە و کەڵک لە ئامێرە ڕەواکان بۆ گوشارخستنەسەر تورکیا وەرناگرێت. پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان لیژنەیێک پێکبهێنێت کە بسەلمێنن خەڵکی عەفرین تووشی ستەمێکی گەورە بوون و هەموو دەفرایەتیی خۆی بۆ مەحکووم کردن و دەرکردنی تورکیا لە خاکی سووریا بخاتەگەڕ.

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیادی کرد تورکیا خەریکی پاکتاو کردنی نەژادییە لە عەفرین و لە ڕێگای گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەوە دەیهەوێت کورد لە عەفرین نەهێڵێت.

هۆشەنگ دەروێش جەختی کردەوە: ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەموو ڕێگا سیاسی و دیپلۆماسی و مافییەکانەوە بەدوای مەحکووم کردنی تورکیا و دەرکردنیەتی لە سووریا.

News Code 5475

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha